'وشە' چارەنووسی ناردنی پارەكەی بەغدا بۆ مامۆستایان ئاشكرا دەكات

:: PM:09:43:02/11/2016 ‌


بەهۆی قەیرانی داراییەوە لێژنەیەك لە مامۆستایانی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان سەردانی شاری بەغدای كردوو چەند كۆبوونەوەیەكی ئەنجام دا تیایدا چەند بەڵێنێكیان پێدرا .

ئەحمەد گەرمیانی سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە "وشە"ی ڕاگەیاند" دوای چوونی لێژنەكەی ئێمە بۆ بەغدا و كۆبوونەوەیان لەگەڵ یەكێتی مامۆستایانی عێراق كە خاوەنی 750 هەزار مامۆستان و حكوومەتی ناوەندی ئێستا لێژنەیەكی دووكەسی پێك هاتوە لەسەر ئەم بابەتە ".

گەرمیانی دەڵێت " ئێمە نامانتوانی عەبادی ببینین تا وادەیەكی دیاری كراوی لێوەربگرین بۆ ناردنی ئەم بڕە پارەیەی كە بڕیاریان داوە بۆمانی بنێرن، بەڵام ئێمە بێ‌ هیوا نەبوین ئەمەش بە پشتگیری ئەو نامەیەی كە یەكێتی مامۆستایانی جیهان، کە 4500 ڕێكخرای مامۆستایان تیایدا ئەندامن لە جیهاندا، چوینە بەغدا ".

سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان دەڵێت " هۆكاری نەناردنی ئەم پارەیە تاكو ئێستا بەهۆی شەڕی موسڵەوەیە و ئێستا ئەم بابەت كەوتۆتە دەست وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ئەو ئاگەدارە كەی ئەم پارەیە دێت ".

گەرمیانی دەڵێت " ئێمە لیستی تەواوی مووچەی مامۆستایان و نیوە مووچەی مامۆستایانمان بۆ ناردوون پێشبینی ناردنی ئەكرێت بەڵام نازانرێت كەی و چۆن ".

وەزارەتی پەروەردەی عێراق لەسەر زاری گووتەبێژەكەی ناردنی بڕی 10 ملیار دیناری بۆ مامۆستایانی هەرێمی كوردستان ڕاگەیەنادوە ئەم لێژنەیەی پێكهێنراوە بۆ كێشەی مامۆستایانی هەرێم لەسەر زاری بەر پرسانی وەزارەتی دارایی عێراق پشتڕاستیان كردۆتەوە .


 رامیار جواد



وشە - ڕێبین محه‌مه‌د