پێویسته به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك، به وردییه‌وه سه‌رنج بده‌نه ئه‌و نامانه‌ی بۆیان دێ، پێش ئه‌وه‌ی كلیكی له‌سه‌ر بكه‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نامه‌كه له هاوڕێكانیشیانه‌وه بێت، چونكه ئه‌گه‌ری هۆشیار نه‌بیت له‌وانه‌یه مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئامێره‌كه‌ت دروست بكات.
نامه گوماناوییه‌كه ئه‌گه‌رچی زۆر جار به ناوی هاوڕێیه‌كته‌وه بۆت دێت، ڤیدیۆیه‌كی له‌گه‌ڵه كاتێك ده‌یكه‌یته‌وه، ئیتر ده‌ست ده‌كات به كاره‌ساته‌كانی تووشی ئامێره‌كه‌ت ده‌بێ.
له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی، ماڵپه‌ڕی یوتیوب ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام له ڕاستیشدا یوتیوب نییه، به‌ڵكو به‌رنامه و ڤایرۆسی تێكده‌ری ئامێره‌كه‌ته كه هه‌ندێكیان سیخووریی و هه‌ندێكیشی ئامێره‌كه‌ت یه‌كسه‌ر ڕا ده‌گرێت.
به‌وه ناوه‌ستێ، ڤایرۆسه‌كه وا ده‌كات تۆش ببیته گه‌یه‌نه‌ری و به ناوی هه‌ژماره‌كه‌ته‌وه له ڕێی فه‌یسبووكه‌وه بۆ هه‌موو هاوڕێكانت ده‌ڕوا.
باشترین چاره ئه‌وه‌یه كه هیچ كلیكێكی له‌سه‌ر نه‌كه‌یت و یه‌كسه‌ر نامه‌كه بسڕیته‌وه.