ڕێبوار تاڵه‌بانى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك راى ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یان بڕیار له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى ریفراندۆم له پارێزگاى كه‌ركووك ده‌دات. دووپاتیشی ده‌كاته‌وه، حكوومه‌تى به‌غدا هاوشێوه‌ى رژێمه‌كانى پێشووى عێراق، هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ كه‌ركووك ده‌كات و به‌رده‌وام دژایه‌تى ده‌كات.
تاڵه‌بانی له دیمانه‌یه‌كی "وشه"دا ئاماژه به‌وه ده‌دات كه به‌غدا هه‌موو دامه‌زراوه دادوه‌رییه‌كانیان دژى ئه‌و بڕیاره خستووه‌ته كار و ئه‌وه‌ش پێویستى به فشارى زیاتر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى جێگیریى ئه‌و بڕیاره بسه‌پێنین. ئه‌وه‌یش ده‌خاته ڕوو كه "سیاسه‌تى به‌غدا په‌ره‌پێدانى سیاسه‌ته‌كانى ڕژیمهكانى پێشووى عێراقه".
پێشتر به‌هۆى بڕیارى هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستان له كه‌ركووك چه‌ند سكاڵایه‌ك تۆمار كران و دادگاى كارگێڕی عێراق په‌سندى كرد و داوای داگرتنی ده‌كات، دوایین هه‌ڵوێستى ئێوه چییه؟
دوایین پێشهات ئه‌و بڕیاره‌ى دادگاى كارگێڕیى به‌غدا بوو كه چوونه‌ته وردهكاریى سكاڵاكهى ئه‌ندامه توركمانه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك، دادگاى كارگێڕى له بڕیاره‌كه‌یاندا داوا له سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجوومه‌ن ده‌كه‌ن بڕیارى هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستان هه‌ڵبووه‌شێنێته‌وه، پێیان وایه ئه‌وه دژى ده‌ستوور و یاسایه، ئێسته جارێكى تر پرسه‌كه هاتووه‌ته‌وه ئه‌نجوومه‌ن و ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا خۆى بڕیارى كۆتا له‌و باره‌یه‌وه ده‌دات.
تۆ پێشتر بانگهوازێكت ئاراسته‌ى لایه‌نه سیاسییه‌كانى كوردستان كردبوو كه هه‌ڵوێستیان هه‌بێت، حزبه‌كانى كوردستان هیچ هه‌ڵوێستیان هه‌بوو؟
له هه‌رچوار پارچه‌ى كورستان هه‌ڵوێستى ڕژد هه‌بوو بۆ پشتگیرى له بڕیارى هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستان له كه‌ركووك، به‌ڵام ئه‌م كه‌یسه به جۆرێكه پێویستى به پاڵه‌په‌ستۆی سیاسیی هه‌یه، ئێسته به‌غدا هه‌موو دامه‌زراوه دادوه‌رییه‌كانیان دژى ئه‌و بڕیاره خستووه‌ته كار و ئه‌وه‌ش پێویستى به فشارى زیاتر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى جێگیریى ئه‌و بڕیاره بسه‌پێنین.
ئێوه ئه‌و بڕیاره وه‌ك په‌رچه‌كردار به‌رامبه‌ر كورد و كه‌ركووك ده‌بینن؟
به‌دڵنیایییه‌وه كه‌ركووك بۆ عێراق زۆر گرنگه، وه‌ك چۆن بۆ هه‌رێمى كوردستان گرنگتره، چۆن شه‌ڕى كورد له‌سه‌ر كه‌ركووكه، به‌هه‌مانشێوه ئێسته شه‌ڕى عێراقیش له‌سه‌ر كه‌ركووكه و ئه‌وه به‌درێژایی مێژوو هاتووه، كه‌واته بڕیار و دژایهتییهكهى به‌غدا به‌رامبه‌ر هه‌موو كورده، به‌ڵام به ئه‌نجام گه‌یاندنى ئه‌و كێشه‌یه پێوه‌ندى به ئیراده‌ى خه‌ڵكى كه‌ركووكه‌وه هه‌یه و كه‌ركووك له‌و ململانێیه‌دا مێژووى هه‌یه، له كۆتادا ده‌بێت خه‌ڵك خۆى یه‌كلاى بكاته‌وه.
ئێسته پرسى ڕیفراندۆم له كوردستان پرسێكى ڕژده، ئێوه له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك چۆن ئاماده‌كارى بۆ ئه‌و پرسه ده‌كه‌ن، ئایا پابه‌ندن به‌و بڕیاره‌ى له‌وباره‌یه‌وه دراوه؟
بۆچوونى تایبه‌تى من جیاوازه له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌ن، چونكه ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك له كۆتادا ده‌بێت له‌باره‌ى ئه‌نجامدانى ریفراندۆم بڕیار بدات، بۆیه ده‌بێت ئه‌و پرسه یه‌كلا بكرێته‌وه و ئیراده‌ى خه‌ڵكى كه‌ركووك له‌سه‌رووى هه‌موو شته‌كانى تره‌وه ده‌بێت، سه‌ركرده سیاسییه‌كانى كورد ده‌ڵێن با كه‌ركووك خۆى له‌باره‌ى ریفراندۆم بڕیار بدات و ئه‌و دهستكراوهیییهى له‌لایه‌ن هه‌رێمى كوردستانه‌وه هه‌بووه، له‌لایه‌ن حكوومه‌تى عێراقه‌وه نه‌بووه و ده‌بێت كه‌ركووكییه‌كان خۆیان یه‌كلاى بكه‌نه‌وه، ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌و عێراقه خراپه‌ى هه‌یه به‌رده‌وام بن یان چاره‌سه‌رى دووه‌م بدۆزنه‌وه، ئه‌ویش ئه‌نجامدانى ریفراندۆمه به تایبه‌ت كه حكوومه‌تى عێراق هه‌رگیز به‌رامبه‌ر كه‌ركووك به باشى مامه‌ڵه‌ى نه‌كردووه و به‌رده‌وام دژایه‌تى ده‌كات.
كه‌واته بڕیار له‌سه‌ر ڕیفراندۆم ده‌ده‌ن؟
به‌ڵێ به‌دڵنیایییه‌وه بڕیار له‌باره‌ى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم ده‌ده‌ین و ده‌بێت هاووڵاتییانى كه‌ركووك خۆیان خه‌مخۆرى خۆیان بن، پێكهاته‌ى كورد له كه‌ركووك له‌سه‌ر بڕیارى ڕیفراندۆمن و عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانیش ده‌بێت ئه‌وه بزانن كه ئه‌وانیش له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دان، بۆیه له‌و باوه‌ڕه‌داین كورد له كه‌ركووك چیتر قبووڵ ناكات هیچ ڕژێمێك ئیداره‌ى بكات، كورد ده‌یه‌وێت له‌وه‌ى هه‌یه له كه‌ركووك ڕزگارى ببێت، له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك بڕیارێك هه‌یه داوا له حكوومه‌تى عێراق كراوه ڕیفراندۆم له كه‌ركووك جێبه‌جێ بكات جیا له‌وه‌ى ئێسته هه‌یه، به‌ڵام به‌غدا قبووڵى ناكات و ده‌یه‌وێت خۆى له‌و پرسه دوور بخاته‌وه.
ئێوه له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك بڕیاره‌كانى به‌غدا جێبه‌جێ ده‌كه‌ن؟
له ماوه‌ى چه‌ند ساڵى ڕابردوودا ڕێمان نه‌داوه هیچ بڕیارێك له‌لایه‌ن به‌غداوه به‌سه‌ر كه‌ركووكدا بسه‌پێنرێت و سه‌تان بڕیارى به‌غدامان جێبه‌جێ نه‌كردووه، ته‌نانه‌ت بڕیارى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقمان راگرتووه و كارمان پێ نه‌كردووه كه تایبه‌ت بوو به داگرتنى ئاڵاى كوردستان له‌سه‌ر داوده‌زگه‌كانى شاره‌كه.
هه‌ست ناكه‌ن به‌غدا جیاوازتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌ركووك ده‌كات له پرسى لامهركهزییهتدا به به‌راورد له‌گه‌ڵ پارێزگاكانى تر عێراق و كاریگه‌ریى ئه‌وه چى بووه؟
به عه‌بادیمان گوت ئه‌گه‌ر لامه‌ركه‌زییه‌ت كه‌ركووك ده‌گرێته‌وه، ئه‌وه پێمان بڵێن، ئه‌گه‌رنا چ یاسایه‌ك كه‌ركووك ده‌گرێته‌وه؟ چۆن مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن با بزانین، به‌ڵام حكوومه‌تى عێراق خۆى له‌و پرسه دزیوه‌ته‌وه و ترسى هه‌یه له جێبه‌جێكردنى لامه‌ركه‌زییه‌ت له كه‌ركووك، جیا له‌وه‌ى بۆ پارێزگاكانى تر‌ى عێراقیش لامه‌ركه‌زییه‌ت به ته‌واوى جێبه‌جێ ناكرێت. بێگومان كاریگه‌رى خراپى له‌سه‌ر كه‌ركووك دروست كردووه و ئه‌وه‌ش به‌شێكى تره له‌و پهرچهكردارانهى حكوومه‌ته یه‌ك له دواى یه‌كه‌كانى به‌غدا هه‌یانبووه به‌رامبه‌ر شاره‌كه، حكوومه‌تى به‌غدا نایه‌وێت هاوئاهه‌نگى كه‌ركووك بكات و خه‌ڵكى كه‌ركووك ده‌زانن سیاسه‌تى به‌غدا چییه، سیاسه‌تى به‌غدا په‌ره‌پێدانى سیاسه‌ته‌كانى ڕژیمهكانى پێشووى عێراقه.
به‌هۆى نه‌ناردنى پاره له‌لایه‌ن به‌غداوه، زۆر پڕۆژه‌ى كه‌ركووك، وه‌ستاوه و چاره‌سه‌رتان بۆ ئه‌وه چییه؟
له‌و كاته‌وه‌ى پاره‌ى پڕۆژه‌كانى كه‌ركووك له‌لایه‌ن به‌غداوه وه‌ستاوه، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان مانگانه 10 ملیۆن دۆلار كه له نه‌وت هه‌یه بۆ پڕۆژه‌كانى كه‌ركووك ده‌نێرێت و ئێسته ئاوه‌دانكردنه‌وه له كه‌ركووك نه‌وه‌ستاوه، له كاتێكدا چوار ساڵه 1% ى پاره‌ى پڕۆژه‌كان له‌لایه‌ن به‌غداوه نه‌هاتووه‌ته ناردن.
تۆ ئاگه‌دارى وردهكاریى خه‌رجكردنى ئه‌و 10 ملیۆن دۆلاره‌ى له كه‌ركووك؟
یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك په‌سندكردنى پڕۆژه‌كانه كه له‌لایه‌ن ئیداره‌ى شاره‌كه‌وه ڕه‌وانه ده‌كرێت و تا ئێسته سێ هه‌زار پڕۆژه بۆ شاره‌كه په‌سند كراوه، ئه‌و پاره‌یه به‌پێى ریزبه‌ندى پڕۆژه‌كان خه‌رج ده‌كرێت و نابێت له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌وه بێت، به‌ڵام كاری له‌پێشینه‌ی دانى پاره‌ى بهڵێندهرهكانه.
مه‌ترسى بوونى سوپاى عێراق و حه‌شدى شه‌عبى له‌سه‌ر كه‌ركووك هه‌یه؟
كه‌ركووك و پێشمه‌رگه هه‌ردووكیان به حكوومه‌تى سه‌دام حوسێن نه‌وه‌ستاون و نه‌ترساون و به‌رده‌وام چالاكى پێشمه‌رگه له سنووره‌كه‌دا هه‌بووه، ئێسته هیچ هێزێكى تر ناتوانێ زیان به پێشمه‌رگه بگه‌یه‌نێت و مه‌ترسى له‌سه‌ر كه‌ركووك دروست بكات.
ساڵى 2008 بڕیارێكى په‌رله‌مانى كوردستان هه‌بوو كه كه‌ركووك وه‌ك شارێكى كوردستانى به فه‌رمى بناسێنرێت، ئه‌م بڕیاره بۆچى پشتگوێ خرا؟
ئه‌و بڕیاره كاتێك بوو حكوومه‌تى عێراقى ماده‌ى 140ى جێبه‌جێ نه‌كرد، داوا كرا په‌رله‌مانى كوردستان بڕیارێك بۆ به كوردستانیبوونى كه‌ركووك ده‌ربكات و دواتر شه‌ڕى تایفى و دوای ئه‌ویش شه‌ڕى داعشى به‌سه‌ردا هات، نه‌توانرا ته‌واوى بڕیاره‌كه جیبَهجێ بكرێت، به‌ڵام بڕیارى په‌رله‌مانى كوردستان بۆ كوردستانیبوونى كه‌ركووك له به‌رنامه‌ى كارى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگادایه و به دڵنیایییه‌وه جارێكى تر قسه‌ى له‌باره‌یه‌وه ده‌كرێت به‌تایبه‌ت كاتى ڕیفراندۆمى 25ى ئهیلوول.
چیتان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى متمانه لاى پێكهاته‌كانى كه‌ركووك دروست بكه‌ن كه ڕیفراندۆم زیان به‌ئه‌وان ناگه‌یه‌نێت و ده‌توانێ پێكه‌وه‌ژیان بپارێزێت؟
به‌رده‌وام گفتوگۆ هه‌یه بۆ ئه‌و بابه‌ته و حزبه كوردستانییه‌كانى كه‌ركووك هه‌وڵه‌كانیان چڕتر كردووه‌ته‌وه به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ توركمانه‌كان كه به‌شێكیان توركمانى ڕه‌سه‌نن و له خراپى دۆخه‌كه تێده‌گه‌ن، ئێسته شه‌قامى توركمانى له كه‌ركووك جیاوازه له‌گه‌ڵ چه‌ند ساڵى رابردوو، به ده‌ستهێنانى كورسیى په‌رله‌مانى زیاترى كورد له كه‌ركووك هێمایه بۆ ئه‌وه‌ى كورد له كه‌ركووك متمانه‌ى پێكهاته‌كانى تریشى به‌ده‌ست هێناوه، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى به‌شێك له عه‌ره‌به‌كان پڕۆژه‌یه‌كى نه‌گۆڕیان هه‌یه و دژى كوردستانیبوونى كه‌ركووكن.
پێتان وایه ڕیفراندۆم هه‌نگاوێك گۆڕانكارى له دۆخى كه‌ركووك بكات؟
كه‌ركووكییه‌كان مێژوویه‌كى سه‌ختیان هه‌بووه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراقى و خۆشییان نه‌دیوه، بۆیه كه‌ركووكییه‌كان نایانه‌وێت بۆ داهاتوو به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بن، ڕیفراندۆم بتوانێ ژیانیان خۆش بكات بێگومان پێشوازى لێ ده‌كه‌ن.
دۆخى ته‌ناهیى كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری تا ئێسته جێگیر نییه، كۆنترۆڵ نه‌كردنه‌وه‌ى حه‌ویجه كاریگه‌رى له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌یه؟
به به‌راورد به چه‌ند ساڵى رابردوو، دۆخى كه‌ركووك له ڕووى ته‌ناهییه‌وه زۆر باشتر بووه و ئه‌و حاڵه‌تانه‌ى ئێسته له كه‌ركووك هه‌یه وه‌ك هه‌ر شارێكى تر هه‌یه، به‌ڵام هه‌وڵى فیتنه زیاتره له شاره‌كه‌دا و ڕزگار نه‌كردنى حه‌ویجه كه حكوومه‌تى عێراق نایه‌وێت ئازاد بكرێت، كاردانه‌وه‌ى زۆرى هه‌یه له‌سه‌ر سنووره‌كه.