له لایه‌ن خێرخوازان و خاوه‌نكارانی كوردستانه‌وه كه له ڕێی ده‌زگه‌یه‌كی خێرخوازییه‌وه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، زیاتر له یه‌ك ملیۆن دۆلار به‌سه‌ر منداڵاندا وه‌ك جه‌ژنانه دابه‌ش ده‌كرێت.
له بڵاوكراوه‌یه‌كدا كه ده‌زگه‌ی خێرخوازیی بارزانی كۆپییه‌كی بۆ "وشه" ناردووه، ئاماژه به‌وه كراوه كه ئه‌وان به هاوكاریی له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تیی خێرخواز و خاوه‌نكار و كۆمپانیاكانی كوردستان، به بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه یه‌ك ملیۆن و 161 هه‌زار و 500 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی وه‌ك مووچه‌ی پێنج مانگ به‌سه‌ر چوار هه‌زار و 446 منداڵ له سه‌رتاسه‌ری كوردستان دابه‌ش ده‌كرێ.
ئه‌م پرۆسه‌یه به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربان و ده‌سته‌به‌ركردنی پێداویستییه‌كانی جه‌ژن له هه‌ڵمه‌تێكدا جێبه‌جێ ده‌كرێ كه هه‌زار و 225 منداڵی بێ باوك له هه‌ولێر، 825 منداڵ له دهۆك و 726 منداڵ له گه‌رمیان، هه‌زار و 62 منداڵ له سلێمانی و چه‌ند شوێنێكی تر پاره‌كه‌یان پێ ده‌درێ.
ئه‌و پڕۆژه‌یه ئه‌مڕۆ ده‌ستی به دابه‌شكردن كردووه و هه‌ر منداڵێك بڕی 250 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی پێ ده‌به‌خشرێ، تا پێداویستی و پۆشاكی جه‌ژنی پێ بكڕێت.
ساڵانه له جه‌ژنه‌كان دا، منداڵان جلی تازه‌یان بۆ ده‌كڕدرێ و له‌لایه‌ن خانه‌واده و خزم و دۆستانه‌وه جه‌ژنانه به منداڵان ده‌درێ، به‌وهۆیه‌وه به‌رده‌وام منداڵان حه‌ز به هاتنی جه‌ژن ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌شێك له منداڵانی كوردستان به‌هۆی بێ باوكی و نه‌دارییه‌وه له‌و ساته دڵخۆشكه‌ره به دوورن، ده‌زگه‌ی خێراخوازی بارزانیش بۆ جه‌ژنی قوربانی ئه‌مساڵ نزیكه‌ی چوار هه‌زار و 500 مندالأ كۆمه‌ك ده‌كات و جه‌ژنانه‌یان پێ ده‌دات.