ماڵپه‌ڕی "بزنس ئینسایده‌ر" كۆمه‌ڵێ دیزاینی نوێی ئۆتۆمبێلی ئاشكرا كرد كه ئه‌مساڵ كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنه‌ر دروستیان كردوون و بڕیاره له داهاتوودا ببنه جێگره‌وه‌ی ئه‌م ئۆتۆمبێلانه‌ی ئێسته.
كۆمپانیاكان له پێشبڕكێدا بۆ ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی دۆستی ژینگه به‌رهه‌م بهێنن كه هیچ گازێك فڕێ ناداته ده‌ره‌وه و به كاره‌با یان وزه‌ی خۆر كار ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ندان دیزاینیان پێشكه‌ش كردووه كه پێشه‌نگه‌كه‌یان كۆمپانیای ئێرباسی فڕه‌نسی و ڤۆڵكس ڤاگنی ئه‌ڵمانییه.
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه گرنگترین 10 ئۆتۆمبێلن له‌و بواره‌دا:
1- ئێرباس
كۆمپانیای ئێرباسی فڕه‌نسی كه تایبه‌ت به دروستكردنی فڕۆكه و به‌رهه‌مه‌كانی به باشترینی دنیا ده‌ناسرێ، ئۆتۆمبێلێكی به‌رهه‌م هێناوه كه به كاره‌با كار ده‌كات و توانای فڕینیشی هه‌یه. جێی دوو كه‌س ده‌بێته‌وه و توانای لێخوڕینی خۆییشی هه‌یه واته به‌بێ شۆفێر.
2- ڤۆڵكسڤاگن
كۆمپانیای گۆڵكس ڤاگنی ئه‌ڵمانی، ئۆتۆمبێلێكی به‌رهه‌م هێنا كه پێویستی به شۆفێر نییه و به كاره‌با كار ده‌كات، به شێوه‌یه‌كی ته‌ناهی سه‌رنشینه‌كانی ده‌گه‌یه‌نێته شوێنی مه‌به‌ست.
3- تۆیۆتۆ
كۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی نموونه‌یه‌كی ئۆتۆمبێله بچووكه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند كه ده‌بێته جێگره‌وه‌ی ماتۆڕسكیله‌كان له‌سه‌ر شه‌قامدا، ئه‌میش به كۆمه‌ڵێ تایبه‌تمه‌ندیی نوێیه و به كاره‌با كار ده‌كات، چاوه‌ڕێ ده‌كرێ به‌م زانه بكرێته بازاڕه‌كانه‌وه.
4- فیات كرایسله‌ر
ئه‌م كۆمپانیایه‌ش ئۆتۆمبێلێكی چوار پستنی بۆ گه‌نجان به‌رهه‌م هێنا، به كاره‌با كار ده‌كات و ده‌كرێ به شێوه‌یه‌كی خێرا شه‌حن بكرێته‌وه و كۆمه‌ڵێ ته‌كنه‌لۆجیای پێشكه‌وتوو له‌خۆ ده‌گرێ.
5- رینسیبید
دیزاینی ئه‌م جۆره ئۆتۆمبێله كه‌مێك سه‌یرتره له‌وانی تر، له ناو ئۆتۆمبێله‌كه باخێكی بچووكی داناوه كه كۆمه‌ڵێ ڕووه‌كن و وشك نابن، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه وێڕای تێكه‌ڵبوونی مرۆڤ به ته‌كنه‌لۆجیا، بتوانێ سوود له سروشت وه‌ربگرێ.
6- ڤۆلكسڤاگن
ئه‌م كۆمپانیای ئه‌ڵمانیا به ته‌نیا دیزاینێكی نوێ نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵكو جۆرێكی تریشی دروست كردووه كه زیاتر له مۆدێلی ساڵانی شه‌ست و حه‌فتا ده‌چێ، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو كه پڕییه‌تی له ته‌كنه‌لۆجیای نوێ دروست كراوه.
7- تۆیۆتا
ئه‌م كۆمپانیا ژاپۆنییهش كه له هه‌موو شتێك‌دا ڕكابه‌ری ڤۆڵكسڤاگنه، به‌رهه‌مێكی تری هه‌یه كه به هه‌مان شێوه هۆشمه‌نده و ده‌توانێ به شۆفێر و بێ شۆفێر كار بكات.
8- BMW
خۆی له‌وه‌ته‌ی هه‌یه به ئۆتۆمبێلی دیزاینه سه‌ركێشه‌كان ناسراوه، ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی كۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌كه، زیاتر سه‌ركێشی كردووه و توانیویه‌تی سه‌رنجڕاكێشییه‌كی زۆر به‌ده‌ست بهێێنێ كه به هه‌مان شێوه به كاره‌با كار ده‌كات، به‌ڵام خێرایییهكهی كه پێی ناسراوه له ده‌ستی نه‌داوه، ته‌نانه‌ت كتێبخانه‌یه‌كی بچووكی تێدا دروست كردووه، چونكه ئۆتۆمبێله‌كه پێویستی به شۆفێر نییه، بۆ خۆی له كه‌شێكی هێمندا خه‌ریكی خوێندنه‌وه ده‌بێ.
9- نیسان
كۆمپانیای نیسانی ژاپۆنی كه هه‌میشه خاوه‌نی دیزاینی سه‌رده‌میانه‌یه، سیسته‌می "پرۆبایلۆت"ی خستووه‌ته ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه كه توانای هه‌یه خێرایییهكهی به بێ شۆفێریش بگه‌یه‌نێته‌وه 100 كم/سه‌عات.
10- سیترۆین
كۆمپانیای سیترۆنی فڕه‌نسی، نموونه‌یه‌كی له ئۆتۆمبێله چوار پستنه سه‌یره‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه كه له جیاتی ئاوێنه، چوارده‌وری پڕ كراوه له ئامێر.