به‌پێی ئه‌و دیزاینه خه‌مڵێنراوانه‌ی پێشبینی ده‌كرێ له داهاتوودا بۆ ژێرده‌ریایییه‌كان بكرێت، شێوه‌یان زیاتر له بوونه‌وه‌ره‌كانی ده‌ریا ده‌چێ و له یه‌كه‌م بینین‌دا وا ده‌زانی نه‌هه‌نگێك یان ئاژه‌ڵێكی نامۆت بینیوه.
زانایان و ئه‌ندازیاران له كۆڕبه‌ندی به‌ریتانی بۆ زانستی ئه‌ندازه‌ی ده‌ریایی و ته‌كنه‌لۆجیا، ده‌سپێشخه‌رییه‌كه‌یان بۆ دیزاینی نوێی ژێرده‌ریایییه‌كان كردووه و ده‌بێته شۆڕشێكی نوێ له‌و بواره‌دا و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێ له داهاتوویه‌كی نزیكدا بێنه به‌رهه‌م.
گوته‌بێژ ده‌ریاوانیی به‌ریتانیا له‌و كۆڕبه‌نده‌دا گوتی، ئامانج له‌م ده‌ستپێشخه‌رییانه، نیشاندانی بیرۆكه‌ی نوێیه بۆ ژێرده‌ریایییه‌كانی داهاتوو كه چۆن ده‌توانن له ماوه‌ی ده‌یان ساڵی دێ، پارێزگاری له وڵات بكه‌ن.
دیزاینه‌ره‌كان سوودیان له شێوه‌ی بوونه‌وه‌ر و ئاژه‌ڵه‌كانی ده‌ریا كردووه، به شێوه‌یه‌ك له یه‌كه‌م بینین‌دا هه‌ست ده‌كه‌ی ئاژه‌ڵێكه پێشتر ڕه‌نگه بینیبێتت، به‌ڵام كه‌مێ جیاوازی هه‌یه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات چاوی دوژمنیش له دووره‌وه بخاته ئه‌و گومانه‌وه.
پیته‌ر بیبكین ئه‌فسه‌ری ده‌ریاوانیی به‌ریتانی كه گوتاری له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا پێشكه‌ش كرد، ئاماژه‌ی به‌وه دا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی 70٪ی زه‌وی به ئاو داپۆشراوه، وا ده‌كات زه‌ریاكان گرنگییه‌كی زۆریان هه‌بێ و له ماوه‌ی 50 ساڵی داهاتوودا ڕكابه‌ری و ململانێكان له‌سه‌ر ژیان ده‌بێ له ژێر ده‌ریادا، هه‌ر ئه‌مه‌شه وای كردووه، هێزی ده‌ریاوانیی به‌ریتانی، گرنگییه‌كی زۆری پێ بدات تا ڕۆڵی خۆی له داهاتوودا بگێڕێ.
خه‌ونی دروستكردنی ژیان له ژێر ده‌ریا، له مێژه زانایان باسیان لێوه كردووه و له فیلمه‌كانی هۆڵیوودیش ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه، به تێپه‌ڕبوونی سه‌رده‌م، ئاشكرا ده‌بێ ئایا ئه‌مانه ته‌نیا خه‌ون و بیرۆكه‌ن یان ده‌بنه ڕاستی.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره ده‌ڵێ: تا ئێسته 10٪ی بیرۆكه‌كان جێبه‌جێ كراون و بوونه‌ته ڕاستی، ئه‌مه‌ش وای كردووه به‌ریتانیا له‌و بواره‌دا پێشه‌نگی وڵاتانی تر بێت.