لێكۆڵه‌رانی زانكۆی هارڤاڵ له بۆستۆن، توێژینه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام داوه كه له 47 هه‌زار پیاوی سه‌رووی 26 ساڵی پێك هاتووه كه شه‌ش هه‌زار و 800 پیاو تووشیی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی پڕۆستات بووبوون، له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا ده‌ریانخست كه گوێز خێرایی گه‌شه‌ی خانه شێرپه‌نجه‌یییه‌كانی پڕۆستات كه‌م ده‌كاته‌وه.
ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه كه خواردنی گوێز كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر كۆنترۆڵكردنی خانه شێرپه‌نجه‌یییه‌كان هه‌یه، شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات یه‌كێكه له جۆره باوه‌كانی شێرپه‌نجه له پیاواندا، له ڕیزی ئه‌و نه‌خۆشییانه‌دایه كه هۆكاری ژینگه‌یی و شێوه‌ی ژیان و خۆراك كاریگه‌رییه‌كی زۆریان هه‌یه له‌سه‌ر تووشبوونی.
له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تردا ئه‌وه ده‌ركه‌وتبوو كه گوێز به‌هۆی بوونی ئه‌سیده چه‌وره‌كانی وه‌ك ئۆمیگا سێ و دژه ئۆكسانه‌كان تێیدا، مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ده‌ماره‌كانی كه‌م ده‌كاته‌وه، ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ش بۆ یه‌كه‌م جار پێوه‌ندی نێوان گوێز و شێرپه‌نجه‌ی پرۆستاتی خسته ژێر چاودێرییه‌وه.
بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه، ژماره‌یه‌ك مشك به‌كار هێنران كه به‌هۆی ده‌ستكاری جێنه‌تیكییه‌وه تووشی شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات كران، ئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخست كه دوای 18 هه‌فته پێدانی گوێز به‌م مشكانه، به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو خانه شێرپه‌نجه‌یییه‌كانیان له‌ناو چوون.
لێكۆڵه‌ران هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان ده‌رخست كه خواردنی گوێز نه‌ك ته‌نیا گه‌شه‌ی شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات له سه‌دا 30 بۆ 40 كه‌م ده‌كاته‌وه، به‌ڵكو ڕێژه‌یه‌ك له جۆری پڕۆتینێكی تایبه‌ت له خوێندا كه‌م ده‌كاته‌وه، ئه‌م پڕۆتینه‌ش پێوه‌ندییه‌كی زۆری هه‌یه له‌گه‌ڵ زیادبوونی ڕێژه‌ی شێرپه‌نجه‌ی پڕۆستات.