هەموومان نهێنیمان هەیە کە تەنها بۆ هەندێک کەسی دهدركێنین، ئەم نهێنییانە وەک بیرێکی قووڵ وایە لە ناخماندا بە پێویستی دەزانین بیشارینەوە، بەڵام ڕاستییهكهی کەسی شیاومان نەدۆزیوەتەوە کە ئهوهی له ناخی خۆمانه ههڵیبڕێژین بۆ ئهویش، لەکاتێکدا ئەوەی دەیشارینەوە لەوانەیە تەنها بیرکردنەوەیەک بێت نەبووە بە کردار.
لێرەدا چاوپێکەوتنی ماڵپهڕی سهیدهتی دهخهینه ڕوو كه لهگهڵ چهند خانمێكدا كردوویهتی، تێدا پرسیاری لهوه كردووه ئایا کێ بە باوەڕ پێکراو دەزانی بۆ باسکردنی نهێنییەکانت خوشکت یان هاوڕێت یان خزمێکت؟
داب و نەریت ڕێگهی زۆر شتمان لێ دەگرێت، کە تەنیا هەنگاونانێک بۆ پێشەوە لێی دەترسین و وەک نهێنییە بۆمان، دەترسین لە باسکردنی وەک بوونی پهیوهندییهكی خۆشهویستی یان دەرنەچوونمان لە وانەیەکی خوێندنگه لە ترسی خێزانەکەمان و....هتد.
سەرەتا نوها محمد تهمهن 23 ساڵ كه فەرمانبەرە لە خزمەتگوزاری کڕیاران دەڵێت هەموومان وەک ئینسان شتێکمان هەیە کە بیشارینەوە و من نهێنی دەکەم بەچەند ئاستێک، لێرەدا چەند نهێنییەک هەیە کە دەتوانین باسی بکەین بۆ کەسی ڕاستگۆ تەنانەت ئەگەر لێشمان نزیک نەبن، نهێنیش هەیە کە تەنیا بۆ کەسە نزیکەکانی باس دەکەین، بێگومان چەند نهێنییەکیش هەیە کەس پێی نازانێ من لە هەموو حاڵەتێکدا نهێنییەکانم بۆ خوشکەکەم باس دەکەم دڵنیام لەوەی نهێنییەکەم دەپارێزێت، چونکە ئەو چاکە و باشی منی دەوێت، بەڵام هاورێکەم هەرچەند لێمەوە نزیک بێت بەتەنیا شەڕکردنێك لەگەڵی نهێنییەکانم ئاشکرا دەکات، ئینکاری ناکەم لەوەی کە شەڕم دەبێت لەگەڵ خوشکەکەم، بەڵام نهێنییەکانم نادرکێنێت، هەر وەک چۆن دەڵێن ئێمە یەک خوێنین.
غالیه ئهلعهسهلی تهمهن 22 ساڵ دیزاینەری گرافیک دەڵێت بەداخەوە خوشکم نییە، بەڵام ئەگەر خوشکیشم هەبوایە نهێنییەکانم بۆ باس نەدەکرد، لەبەرئەوەی هەرچی لە ناوەوەی مندا هەیە بۆ هاوڕێ نزیکەکەمی باس دەکەم، ئەو بۆ من زیاترە لە خوشک، ڕا و بۆچوونی ئەو وەردەگرم لە زۆربەی شتەکاندا، نهێنییەکانم نادرکێنێ، سەڕەڕای ئەوەش ئامۆژگاریم دەکات بەوەی چی باشە بۆ من بیکەم، ڕۆژێک لە ڕۆژان زەرەرم لێ نادات، ئەویش بە هەمان شێوە نهێنییەکانی خۆی بۆ من باس دەکات، هەڵسوکەوتی لەگەڵ دەکەم هەر وەک چۆن ئەو هەڵوسوکەوت دەکات لەگەڵم دڵسۆزم بۆی نهێنیەکانی نادرکێنم، ئەو تەنها کەسە کە نهێنییەکانم دەپارێزێت.
ئالا عهلی تهمهن 20 ساڵ خوێندکاری هونەرە جوانەکان دەڵێت من کۆمەڵێک خوشکم هەیە کە بە خوێن خوشک نین، بەڵام پێوەندی هاوڕێیەتی کۆمان دەکاتەوە لە منداڵییەوە، بەیەکەوە گەورەبووین، شەڕمان دەکرد و ئاشت دەبووینەوە و یاریمان دەکرد بەیەکەوە ئەوەیە هاوڕێکانم کە بۆ هەموو شتێ پشتتان پێ دەبەستم نهێنیەکانمیان بۆ باس دەکەم تەنانەت سادەترین قسەش باس دەکەم، 6 هاوڕێی لەم جۆرەم هەیە نهێنی هیچ کامیان بۆ ئەوی تر باس ناکەم، وەک خوشکم وان، خۆم خوشکێکی گەورەم هەیە، بەڵام نهێنییەکانمی بۆ باس ناکەم تەنانەت ئەو نهێنییانەش کە جار جار بۆ براکەمی باس دەکەم، براکەم 5 ساڵ لەخۆم گەورەترە، بەڵام هاوڕێکانم وەک کتێبێکی کراوە لەگەڵیان دەژیم.
سهرچاوه: سهیدهتی