وڵاتی ئه‌ڵمانیا، یه‌كه‌م شه‌مه‌نده‌فه‌ری هایدرۆجینی له جیهاندا به‌رهه‌م هێنا كه هیچ زیانێك به ژینگه ناگه‌یه‌نێت.
ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره ئه‌ڵمانیا، به هاوكاری كۆمپانیای "ئه‌لستۆم"ی ف‌ڕه‌نسی به‌رهه‌م هاتووه كه به دۆستی ژینگه داده‌نرێت، چونكه هیچ سووته‌مه‌نییه‌كی وه‌ك نه‌وت، گاز، خه‌ڵووز یان هه‌رچییه‌كی تر بێت به‌كار نایه‌ت تێیدا، به‌ڵكو بۆ یه‌كه‌مجار به هایدرۆجین كار ده‌كات و بڕیاره ساڵی داهاتوو بكه‌وێته كاره‌وه.
ئه‌و پڕۆژه‌یه كه هه‌شت ملیۆن یۆرۆی تێچووه، ده‌نگیشی كه‌مه، هایدرۆجینه‌كه له سه‌ره‌وه‌ی ده‌بێت كه له ڕێگه‌ی كارلێكی كیمیایی هایدرۆجین و ئۆكسجین و ئاو كار ده‌كات.
له كاتێكدا كه كۆگه‌ی هایدرۆجینی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه پڕ بێت، به‌شی 600 بۆ 800 كیلۆمه‌تر ده‌كات و خێراییه‌كه‌ی ده‌گاته 140 كم/سه‌عات.
شه‌مه‌نده‌فه‌ر یه‌كێكه له ئامرازه‌كانی گواستنه‌وه و بۆیه‌كه‌مجار له ساڵی 1825 له به‌ریتانیا به‌رهه‌م هێنرا و سه‌ره‌تا به وزه‌ی خه‌ڵووز و دواتر به نه‌وت و ئێسته‌ش به كاره‌با كاری پێ ده‌كرێ، یه‌كه‌م شه‌مه‌نده‌فه‌ر كه به‌رهه‌مهێنرا له نێوان شاره‌كانی ستوكتۆن و دارلنگتۆن و دواتریش بۆ شیلدۆن بووه كه درێژی و مه‌ودای نێوانیان ته‌نیا 40 كیلۆمه‌تر بووه. دواتر له نێوان مانچسته‌ر و لیڤه‌رپوول شه‌مه‌نده‌فه‌ر دانرا بۆ گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی پیشه‌سازی و به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان به‌تایبه‌ت لۆكه بۆ به‌نده‌ری لیڤه‌رپوول. دواتر ئه‌و ئامرازه نوێیه‌ی گواستنه‌وه گوازرایه‌وه بۆ وڵاتانی تر و زۆرێك له وڵاتان هێڵی ئاسنینی شه‌مه‌نده‌فه‌ریان دامه‌زراند و سوود له‌و ئامرازه‌ی گواستنه‌وه بۆ هاموشۆی خه‌ڵك و گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌ل و بازرگانی نێوخۆیی وه‌رده‌گرن.
سه‌رچاوه: سكای نیوز