ئومێد نه‌قشبه‌ندى ئه‌ندامى ده‌سته‌ى باڵا و به‌رپرسى به‌شى یاسایى له یه‌كێتى به‌ڵێنده‌رانى كوردستان راى ده‌گه‌یه‌نێت، به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورى و بازرگانییه‌كانى توركیا له هه‌رێمى كوردستان، كاریگه‌ریى له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى سیاسیى ئه‌و وڵاته ده‌بێت. ئومێد كه هاوكات قوتابیى دكتۆرایه له یاساى گشتى له زانكۆى سۆران، له دیدارێكى "وشه"دا چه‌ند پرسێكى تایبه‌ت به ئاماده‌یى كۆمپانیا بیانی و خۆماڵییه‌كان له كوردستاندا روون ده‌كاته‌وه.
پاره‌ى به‌ڵێنده‌ران له بانك و قه‌رزه‌كانیان له‌سه‌ر حكوومه‌ت به كوێ گه‌یشت؟ چه‌ند قه‌رزى به‌ڵێنده‌ران له‌سه‌ر حكوومه‌ت ماوه‌ته‌وه؟
بڕی قه‌رزى ماوه‌ى به‌ڵێنده‌ران له‌سه‌ر پڕۆژه جێبه‌جێكراوه‌كان به نزیكه‌ى دوو ملیار دۆلارى ئه‌مه‌ریكی دێته خه‌مڵاندن، تا ئێسته قه‌رزه‌كان له‌سه‌ر حكوومه‌ت وه‌ك خۆى ماوه‌ته‌وه،ته‌نیا له مانگه‌كانى نیسان، ئایار و حوزه‌یرانى 2017یشدا بڕى 30 ملیۆن دۆلار بۆ سه‌رجه‌م به‌ڵێنده‌رانی كوردستان خه‌رج كراوه.
ئایا پڕۆژه‌كانى به‌ڵێنده‌رانى بیانى یان ناوخۆیى سه‌ركه‌وتووتر بوون له‌ڕووى كوالێتییه‌وه؟
ئه‌و پرسیاره دوو به‌شه، به‌شی كوالێتی و به‌شى كامیان سه‌ركه‌وتووتر بوون،له‌باره‌ى كوالێتیپڕۆژه‌كان، ئه‌وه له‌لایه‌ن لایه‌نى پێوه‌ندیداره‌وه دیارى ده‌كرێت، به‌ڵام تا رێژه‌یه‌كى زۆر جیاوازى نییه، به‌ڵكو كۆمپانیاى خۆماڵی ئه‌وه‌ى پێوه‌ندى هه‌یه به بیناسازى واته (construction)زیاتر به كوالێتی كار ده‌كه‌ن،به‌ڵام له‌باره‌ى جوانكارى واته (Finishing) كوالێتى كومپانیا بیانییه‌كان به‌تایبه‌ت توركییه‌كان به‌رزتر و جوانتره، چونكه ته‌كنه‌لۆجیاى نوێتر و ئه‌زموونى زیاتریان هه‌یه له‌و بواره‌دا.
له‌باره‌ى به‌شى دووه‌مى پرساره‌كه‌تان كۆمپانیا خۆماڵییه‌كان سه‌ركه‌وتووتربوون له ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌كانیان وتا ئێسته سه‌دان پڕۆژه‌ى كۆمپانیاى بیانی هه‌یه كه به‌جێیان هێشتووه و رۆیشتوون، به‌ڵام هیچ كۆمپانیایه‌كى خۆماڵى پڕۆژه‌كه‌ى به‌جێ نه‌هێشتووه، ئه‌گه‌رچى مایه‌پووچیش بووبێت له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه.بۆیه كۆمپانیا خۆماڵییه‌كان سه‌ركه‌وتووتر بوون له ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌كانیان به‌راورد به كۆمپانیا بیانییه‌كان، هه‌رچه‌ند به‌نرخی زۆر كه‌متریش كاره‌كانیان ئه‌نجامداوه به به‌راورد به پڕۆژه هاوشێوه‌كان كه كۆمپانیا بیانییه‌كان ئه‌نجامیانداوه.
به‌ڵێنده‌رانى خۆماڵى له چ بوارێكدا زیاتر توانیویانه كار بكه‌ن یان پێشكه‌وتنى زیاتر به‌ده‌ست بێنن؟
به‌شێوه‌یه‌كى گشتى به‌ڵێنده‌رانی خۆماڵی له‌دوای ساڵى 2004وه له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان كاریان كردووه (بوارى تونێل و به‌نداوى گه‌وره نه‌بێت)، هه‌روه‌ك توانیویانه بگه‌نه ئاستى به‌ڵێنده‌رانى بیانى له‌به‌كارهێنانى ته‌كنه‌لۆجیای هاوچه‌رخ و له سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كاندا كاریان كردووه و جێده‌ستیان دیاره وله بوارى رێگه‌وبان و بیناسازى زۆر پێشكه‌وتوون وده‌توانن ئێسته ركابه‌رى گه‌وره‌كومپانیا بیانییه‌كان بكه‌ن.
ئایا ژماره‌ى كۆمپانیاكانى توركى و ئێرانى له كوردستاندا چه‌نده و چۆن به‌سه‌ر پارێزگاكاندا دابه‌ش بوون؟
به‌گشتى له‌كوردستان سێ هه‌زار و 591 كۆمپانیا له‌یه‌كێتیى به‌ڵێنده‌رانی كوردستان تۆمار كراون، له‌و ژماره‌یه‌دا سێ هه‌زار و 225 كۆمپانیا خۆماڵین و 366 كۆمپانیاى بیانى ئه‌ندامێتییان له یه‌كێتى به‌ڵێنده‌رانى كوردستان هه‌یه، له‌وانه‌ش 177 كۆمپانیا توركین و 66 كۆمپانیا ئێرانین و 123 كۆمپانیا بیانین كه به‌م شێوه‌یه دابه‌ش بوون به‌سه‌ر پارێزگاكاندا، 84 كومپانیاى توركی له‌هه‌ولێر و 80 له سلێمانی و 85 له دهۆك، له‌و نێوه‌نده‌دا ئێرانییه‌كان 26 له هه‌ولێر و 40 له سلێمانی، ئه‌وه جگه له زۆر كۆمپانیاى بیانی كه له یه‌كێتیی به‌ڵێنده‌ران تۆمار نه‌كراون.
ئایا زیاتربوونى كۆمپانیاكانى توركى له كوردستاندا، پێوه‌ندى به هۆى سیاسییه‌وه هه‌یه یان هۆى تر‌ى ئابوورى؟
تا ئاستێكی زۆر پێوه‌ندى به‌هۆى ئابوورییه‌وه هه‌یه، به‌تایبه‌تى له‌دواى 2004 هۆى سیاسیش هه‌یه، به‌ڵام كاریگه‌رییه‌كه‌ى له هۆى ئابوورىكه‌متره.
كاریگه‌رى كۆمپانیاكانى توركى له بازاڕى عێراق چه‌ند ده‌بێت، ئه‌وه‌ى پێوه‌ندى به هاورده‌كردنى كاڵاى توركییه‌وه بۆ عێراق، جیا له ده‌روازه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، هیچ رێگه‌یه‌كى تر بۆ گه‌یاندنى كاڵاكانى توركیا به عێراق هه‌یه؟
كومپانیا توركییه‌كان كاربۆ دروستكردنى بازاڕى ناردنه‌ده‌ره‌وه ده‌كه‌ن چ له كوردستان یان له‌عێراق، چونكه سیاسه‌تى توركیا زیادكردنى ناردنه ده‌ره‌وه‌ى كاڵا توركییه‌كانه و حكوومه‌تى توركیا كارى زۆر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌كات و به‌شێوه‌یه‌كى گشتى كاڵاى توركى كوالێتى باشتره له وڵاتانى تر، جگه له‌وه‌ى توركیا هاوسنوورى عێراقه.له‌باره‌ى به‌شى دووه‌مى پرسیاره‌كه‌تان، نه‌خێر هیچ ده‌روازه‌یه‌كى راسته‌وخۆ له‌نێوان عێراق و توركیا نییه، توركیا ته‌نیا له‌رێی ده‌روازه سنوورییه‌كانی كوردستانه‌وه به عێراق ده‌به‌سترێته‌وه.
له‌و باوه‌ڕه‌دان كاركردنى كۆمپانیا توركی یان ئێرانییه‌كان له كوردستاندا، كاریگه‌ریى له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى ئه‌و وڵاتانه هه‌بێت له باشكردنى پێوه‌ندییه سیاسییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێم؟
بێگومان فاكته‌رى ئابوورى كاریگه‌ریى هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى سیاسى هه‌ر وڵاتێك به‌رامبه‌ر به‌و وڵاته‌ى كه داهاتێكى زۆرىلێیه‌وه بۆ دێت. به‌شێوه‌یه‌كى گشتى توركیا له‌به‌رئه‌وه‌ى بیركردنه‌وه و ستراتیجیی له‌سه‌ر ئابوورى داڕێژراوه، بۆیه ئاڵوگۆڕى بازرگانی به‌و شێوه‌یه‌ى له كوردستان هه‌یه، كاریگه‌ریى زۆر ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى سیاسی توركیا، به‌تایبه‌ت كه ساڵانه نزیكه‌ى 20 ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕى بازرگانی له‌نێوان هه‌رێم و توركیا هه‌یه، به‌ڵام ره‌نگه ئه‌وه بۆ ئێران زۆر كاریگه‌ریى نه‌بێت.