به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام، ماڵپه‌ڕه ته‌كنه‌لۆجییه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن زانیاری نوێ له‌سه‌ر دوا به‌رهه‌می كۆمپانیای ئه‌پڵ دزه پێ بكه‌ن، چونكه چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆری دروست كردووه، له نوێترین ئه‌و زانیارییانه‌ش توانراوه كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئاشكرا بكرێ.
ئه‌و سه‌رچاوانه ئاماژه‌یان پێ كردووه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ ئایفۆن 8، له 12ی مانگی سێپتێمبه‌ری داهاتوو، واته دوای كه‌متر له دوو هه‌فته به فه‌رمی له‌لایه‌ن ئه‌پڵه‌وه بێته راگه‌یاندن.
كۆمپانیای ئه‌پڵی ئه‌مه‌ریكی بڕیاری داوه له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی 10 ساڵ به‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی ئایفۆندا، ڤێرژنێكی زۆر تایبه‌ت به‌رهه‌م بهێنێ و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك بۆچوون پێیان وایه، ڕه‌نگه ناوی ئایفۆن 8 نه‌بێت و ناوێكی نوێی لێ بنرێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئایفۆن7ێكی نوێكراوه‌ش بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌پڵ بڕیاری داوه، شاشه‌یه‌كی تیڤیی تایبه‌ت به كوالیتی 4K و كاتژمێرێكی هۆشمه‌ندیش له‌گه‌ڵ ڕۆژی دابه‌زاندنی ئایفۆنه نوێیه‌كه، بخاته به‌ر دیدی هه‌وادارانییه‌وه.
پێشتر چه‌ندان پێشبینی و زانیاریی دزه‌پێكراو بڵاو كراونه‌ته‌وه، دوایه‌مین زانیاریش ئه‌وه‌یه ئایفۆن 8 شه‌حنكردنه‌وه‌ی بێ وایه‌ر ده‌بێ، به‌ڵام به جیا ده‌یفرۆشێ، وه‌ك چۆن له ئایفۆنی پێشتردا هێدفۆنه‌كانی به‌و شێوه‌یه خسته بازاڕه‌وه.
ئه‌م ڤێرژنه نوێیه‌ی ئایفۆن سێ جۆر ده‌بێ، یه‌كه‌میان ئایفۆن 8 ده‌بێ له‌گه‌ڵ دوو قه‌باره‌ی تر كه یه‌كێكیان هێشتا نهێنییه‌كه‌ی لای كۆمپانیا پارێزراوه.
تایبه‌تمه‌ندیی كامێرا كه بۆ به‌كارهێنه‌ر زۆر گرنگه، له‌م ئایفۆنه نوێیه‌دا بایه‌خی زۆری پێ دراوه و كامێرای پێشه‌وه دوو چاوی هه‌یه و ڤیدیۆكه‌ی به سیسته‌می كوالیتیی 4K ده‌بێ و خێرایی ئایسۆكه‌شی له چركه‌یه‌كدا 60 وێنه ده‌گرێ، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه بۆ كامێرای پێشه‌وه‌شه و له‌مه‌ودوا ده‌توانی به به‌رزترین كوالیتی سێڵفی بگری.
توانای ڤیدیۆی ئایفۆن 7 له چركه‌یه‌كدا 30 وێنه‌یه، واته ئایفۆنه تازه‌كه توانای ڤیدیۆكه‌ی دوو ئه‌وه‌نده‌یه و سیسته‌می كوالیتییه‌كه‌شی چوار ئه‌وه‌نده‌یه، چونكه تازه‌كه 4K ده‌بێ و ئه‌وه‌ی ئێسته 1080 بووه.
پێشتریش ئه‌وه بڵاو كرابووه‌وه كه ئایفۆن دوگمه هه‌ره باوه‌كه‌ی كه دوگمه خڕه‌كه‌ی HOMEـه كه تاكه دوگمه بووه له پێشی مۆبایله‌كه، ئه‌ویش ناهێڵێ و هه‌مووی ده‌بێ به شاشه، واته دوگمه‌كه ده‌بێت به به‌شێك له شاشه‌كه.
درێژیی ئایفۆن 8 ده‌بێته 143.5 ملیمه‌تر و پانییه‌كه‌شی 71 ملیمه‌تر ده‌بێ، ئه‌ستوورییه‌كه‌شی ده‌گاته 7.5 ملیمه‌تر، واته له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه له ئایفۆن 7 گه‌وره‌تر ده‌بێ.