جۆره پێڵاوێكی نوێی سه‌ربازی داهێنراوه كه دژه بۆمبی چێنراوه، ئه‌گه‌ر سه‌ربازێكیش نه‌زانێ و به‌سه‌ریدا بڕوات، پیایدا ناته‌قێته‌وه.
له كۆڕبه‌ندی سوپای نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌و جۆره پێڵاوه نمایش كراوه و بڕیاره له ماوه‌ی داهاتوودا سوپاكانی دنیا بۆ سه‌ربازه‌كانیان بكڕن.
پێشمه‌رگه كه كاریگه‌رترین سوپا بوو له دنیادا كه له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوو به گژ تیرۆرستاندا چووه‌وه، قوربانییه‌كی زۆری به‌هۆی بۆمبه چێنراوه‌كانیانه‌وه داوه، بۆیه چاوه‌ڕێ ده‌كرێ پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیش له‌و داهێنراوه نوێیه بێبه‌ش نه‌بن.
ئه‌و جۆره پێڵاوه، به‌رهه‌می ڕووسیا و ئێسته ته‌نیا سوپای ئه‌و وڵاته ده‌توانن به‌كاری بهێنن، به‌ڵام چاوه‌ڕێ ده‌كرێ له ماوه‌ی ساڵانی داهاتوودا، به سوپای وڵاتانی دنیا بفرۆشرێت.
دیزاینی پێڵاوه‌كه له لایه‌ن په‌یمانگه‌ی توێژینه‌وه‌ی زانستیی كه‌ره‌سته ورده‌كان به‌رهه‌م هاتووه و ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌م پێڵاوه نایه‌ڵێ له كاتی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك، سه‌ربازه‌كه قاچی له ده‌ست بدات، به‌ڵام مانای ئه‌وه‌ش نییه ئیتر بتوانێ به پیاسه به ناو كێڵگه‌یه‌كی مین پیاسه بكات.