شێخێك له سلێمانی كه ماوه‌ی زیاتر له ٢٥ ساڵه كاری "دوعا و نوشته و به‌ختگرتنه‌وه" ده‌كات، له‌گه‌ڵ ژنێك له هاتوچۆكه‌رانی كه به‌رده‌وام موشته‌ری دوعای نوێ بووه، پێوه‌ندی دروست ده‌كات، ئێسته له ماڵی شێخ ئه‌و پێوه‌ندییه ئاشكرا بووه و كوڕه‌كانی هه‌ڕه‌شه له باوكیان و خۆشه‌ویسته‌كه‌یشی ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت كه زانیویانه "ئێسته ئه‌و ژنه له باوكیان دووگیانه".
"شێخ عه‌باس" دانیشتووی سلێمانی، لای هه‌وادارانی پیاوی چاكی وه‌ك خۆی نییه، ژنان به‌هۆی بڕوای پته‌ویان به ئیمانداری یا شێخ، سه‌ردانی ده‌كه‌ن بۆ دوعا و دروستكردنی چانسی باش بۆیان له ژیان و لای پیاوه‌كانیان، به‌ڵام یه‌كێك له‌و ژنانه كه دایكی چوار منداڵه، خۆی ده‌كه‌وێته داوی شێخه‌وه و پێوه‌ندیی خۆشه‌ویستی دروست ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌رچی مه‌به‌ستی ئه‌م ژنه دوعاكردن بووه بۆ په‌ره‌پێدانی خۆشه‌ویستی له ماڵی خۆیدا.
ئێسته دوای ئاشكرابوونی پێوه‌ندییه‌كه، دوعاكه‌ر و دوعا بۆكراو بێچاره ماونه‌ته‌وه، چونكه ژنه‌كه هاوسه‌ری خۆی ماوه، كوڕه‌كانی شێخ‌یش هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له باوكیان و له‌و ژنه ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن له پێوه‌ندی و دایكیان "ژنی راستی شێخ" هه‌راسان بكه‌نه‌وه چیتر.
"وشه" ناو و ناونیشان و هه‌موو زانیارییه‌كی ئه‌م چیڕۆكه‌ی به به‌ڵگه‌وه لایه، به‌ڵام له‌به‌ر پاراستنی سه‌لامه‌تیی هه‌ردوولا و ئاڵۆزی كه‌یسه‌كه، ناوی خوازراو به‌كار ده‌هێنێت.
"نه‌به‌ز" كوڕی گه‌وره‌ی شێخ عه‌باس، باسی پێوه‌ندییه‌كه‌ی باوكی كه به ئه‌وه‌وه شه‌ش منداڵی هه‌یه و ئه‌و ژنه كه چوار منداڵی هه‌یه و هه‌ردووكیان هاوسه‌ری خۆیان ماوه، ده‌كات. به‌گوته‌ی نه‌به‌ز بۆ "وشه"، باوكی هه‌میشه به پیاوێكی نوورانی زۆر مسوڵمان و خۆشه‌ویست ناسراوه، هه‌موو كه‌س ڕێزی گرتووه، ئه‌وه‌ی جارێك چووه‌ته لای بۆ دوعا یا هه‌ر بابه‌تێكی تر، چه‌ند باره گه‌ڕاوه‌ته‌وه دیوانی شێخ.
كوڕی شێخ وه‌ك ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، "هه‌ندێك جار له هاتنی ئه‌و لێشاوه زۆره‌ی كچ و ژن گومانم ده‌برد، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی باوكم بوو، ڕێم به خۆم نه‌ده‌دا خراپ بیر بكه‌مه‌وه، چونكه زۆرجار ژنه‌كان خۆیان له باوكم نزیك ده‌بوونه‌وه و داوای سه‌یریان لێ ده‌كرد، دیاری‌یان بۆ ده‌هێنا یان ژنی وا هه‌بوو كچی گه‌نجی ده‌هێنا و وه‌ك گوڵی ڕازاندبووه‌وه، ده‌یگوت شێخ ئه‌وه‌م هێناوه بۆت چیت لێی ده‌وێ بیكه به‌س ئه‌و دوعایه‌ی ده‌مه‌وێ بیپێكێ".
ئێسته به‌هۆی ئاشكرابوونی پێوه‌ندییه‌كه‌ی شێخه‌وه، نه‌به‌ز گومانی بۆ رابردوویش ده‌چێته‌وه و ده‌ڵێ، "باوكم له‌به‌رچاوی من و برایه‌كم كه زۆربه‌ی كات له‌گه‌ڵیدا بووین، ڕه‌تی ده‌كرده‌وه هیچ بكات، به‌ڵام له پشتی ئێمه‌وه چی كردبێت نازانم، ئێسته دڵنیام زۆری كردووه، وه‌ك هه‌ر هاوپیشه‌یه‌كی خۆی".
"سه‌وسه‌ن" ناوی خوازراوی ئه‌و ژنه‌یه كه ئاشقی شێخ بووه و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ دروست كردووه، به‌پێی قسه‌ی كوڕه گه‌وره‌كه‌ی شێخ، سه‌ره‌تا ئه‌و ژنه بۆ ئه‌وه سه‌ردانی باوكی كردووه تا دوعای بۆ بكات پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی خۆیدا باش بێت، به‌ڵام دوای چه‌ند جارێك هاتوچۆ بۆ دوعا، هه‌موو شتێك گۆڕاوه.
دوای ئه‌وه‌ی كوڕه‌كانی شێخ گومانی هه‌بوونی پێوه‌ندییه‌كی جیاواز ده‌كه‌ن، سه‌وسه‌ن هاتوچۆی لای شێخ راده‌گرێت، به‌ڵام دواتر له‌و فه‌رمانگه‌یه ده‌بێت به كارمه‌ند كه شێخ به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كێك له به‌شه‌كانیه‌تی و كوڕه گه‌وره‌كه‌یشی فه‌رمانبه‌ری هه‌مان شوێنه. وه‌ك نه‌به‌ز ئاشكرای ده‌كات، "باوكم هه‌موو كارێكی بۆ ده‌ستبه‌كاربوون و وه‌رگرتنی ئه‌و ژنه به گرێبه‌ست كرد تا كه‌وته ده‌وام، هه‌ر كه مووچه‌یش بهاتایه، نیوه‌ی مووچه‌كه‌ی خۆی به سه‌وسه‌ن ده‌دا و دڵنیاشم باوكم ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌و ژنه ده‌وامی ده‌كرد".
سه‌ردانی زۆری سه‌وسه‌ن له كاتی گه‌شتی خێزانی شێخ و منداڵه‌كانیدا، گومان بۆ هاوسێكانیان دروست ده‌كات و له‌لایه‌ن ژنانی گه‌ڕه‌كه‌وه هه‌واڵ ده‌گاته‌وه كوڕانی شێخ و ژنه‌كه‌ی، ئیتر حه‌زی گه‌یشتن به دڵنیایی و كامێرای ماڵان، نهێنییه‌كانی شێخ و سه‌وسه‌ن هه‌مووی ده‌خاته ڕوو.
"من و براكه‌م چونكه زۆر له‌گه‌ڵ باوكمدا بووین، گومانمان له هه‌بوونی پێوه‌ندی ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌و هه‌میشه له‌به‌رچاوی ئێمه ده‌یگوت زۆر ڕقم له سه‌وسه‌نه، ئه‌ویش به‌رده‌وام له ده‌وام به منی ده‌گوت گوناحه تۆ كوڕی ئه‌و پیاوه‌ی، باوكت زۆر پیاوێكی بیر كۆن و دواكه‌وتووه و من حه‌زم لێ نییه بیشیبینم، به‌ڵام دراوسێ و هاوڕێ ژنه‌كانی دایكم ئه‌و نهێنییه‌یان ڕاماڵی و له‌ڕێی كامێرای چاودێری ماڵه‌كانیانه‌وه كه له زۆربه‌یاندا ده‌ركه‌وتووه، چه‌ندان جار باوكم ئه‌و ژنه‌ی هێناوه‌ته ماڵه‌وه، ئه‌وكاتانه‌ی ئێمه چووین بۆ گه‌شت یا له ماڵ نه‌بووین، چه‌ندان جاریش شه‌و له ماڵمان ماوه‌ته‌وه". نه‌به‌ز وای گوت.
دوای ئاشكرابوونی پێوه‌ندییه‌كه، شێخ بۆ ماوه‌ی مانگێك خۆی ون ده‌كات، نه‌به‌زی كوڕیشی ڕووبه‌ڕووی سه‌وسه‌ن ده‌بێته‌وه و ئه‌و ژنه هه‌رچی هه‌بووه له‌گه‌ڵ شێخ ددانی پێدا ناوه و نه‌به‌زی تووشی شۆك ده‌كات كاتێك ده‌ڵێ، "من و باوكت پێوه‌ندیمان هه‌یه و زۆر یه‌كمان خۆش ده‌وێت، ماوه‌ی دوو ساڵه هه‌موو شتێك ده‌كه‌ین، من و مێرده‌كه‌م ته‌نیا له‌سه‌ر كاغه‌ز هاوسه‌رین، ئه‌گه‌ر نا له ڕاستیدا من ژنی باوكی تۆم و ئێسته دووگیانم لێی و خۆیشی ده‌زانێ".
نه‌به‌ز نایشارێته‌وه كه سه‌ره‌تا به بیستنی ئه‌و قسانه بیری له كوشتنی باوكی و سه‌وسه‌ن كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام دایكی په‌شیمانی كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام دووپاتی ده‌كاته‌وه كه "ئه‌گه‌ر دووباره پێوه‌ندی به‌یه‌كه‌وه بكه‌نه‌وه و سه‌وسه‌ن ئه‌و منداڵه له‌بار نه‌بات، هه‌ردووكیان له‌ناو ده‌به‌ن".
به‌پێی قسه‌ی نه‌به‌ز، باوكی گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵه‌وه و به‌ڵێنی داوه هیچ پێوه‌ندییه‌ك له‌گه‌ڵ سه‌وسه‌ن نه‌كات و وازیشی له ده‌وام هێناوه.
نه‌به‌ز له ده‌می شێخی ده‌گوازێته‌وه كه نكۆڵی له‌وه كردووه منداڵه‌كه‌ی سكی سه‌وسه‌ن له‌و بێت، بۆیه ئه‌و كۆرپه‌ڵه‌ی ئێسته ته‌مه‌نی سێ مانگه‌ی و سه‌وسه‌ن هه‌ڵیگرتووه، داهاتوویه‌كی نادیار له دنیای رۆشن چاوه‌ڕێی ده‌كات به‌و پێیه‌ی شێخ ده‌ڵێ له من نییه و سه‌وسه‌نیش ره‌تی ده‌كاته‌وه له‌باری ببات.
وشه/سلێمانی- ئیڤان عه‌بدوڕه‌حمان