ده‌زگه‌ی خێرخوازیی بارزانی له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی "چاودێریی ئازیزان بۆ منداڵانی بێ‌باوک له هه‌رێمی کوردستان"، به‌هاوکاری له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌مه‌ندان و سه‌رمایه‌دار و که‌سایه‌تییه‌کانی کوردستان، له سنووری پارێزگای دهۆک و ده‌وروبه‌ری بڕی 166 هه‌زار و 600 دۆلاری ئه‌مه‌ریکی وه‌ک هاوکاری چوار مانگی 833 منداڵی بێ‌باوک دابه‌ش ده‌کات.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی ده‌زگه‌ی خێرخوازی بارزانی، كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م سێی تشرینی دووەم/نۆڤەمبەری 2016 به هاوکاری له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌مه‌ند و سه‌رمایه‌دار و که‌سایه‌تییه‌کانی کوردستان، بۆ منداڵانی بێ‌باوک له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی کوردستان، بڕی 928 هه‌زار و 600 دۆلاری ئه‌مه‌ریکی به‌سه‌ر چوار هه‌زار و 643 منداڵی بێ‌باوک له‌سه‌رتاسه‌ری کوردستاندا دابه‌ش ده‌کات، هه‌ر منداڵێک مووچه‌ی چوار مانگ، که ده‌کاته بڕی 200 دۆلاری ئه‌مه‌ریکی وه‌رده‌گرێت.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌کانی دابه‌شکردندا له سه‌رجه‌م شار و شارۆچکه‌کان، له سنووری پارێزگای دهۆک و ده‌وروبه‌ری 833 منداڵی بێ‌باوک ده‌گرێته‌وه و بڕی 166 هه‌زار و 600 دۆلاری ئه‌مه‌ریکی به‌سه‌ریاندا دابه‌ش ده‌کرێت.