ملیۆنان ئیمەیل هاك كران

:: AM:09:11:31/08/2017 ‌

ڕاپۆرتی میدیاكانی تایبەت بە بواری تەكنەلۆجیا بڵاویان كردەوە، كە ملیۆنان ئیمەیل لە ڕێی ئینتەرنێتەوە دزەیان پێ كراوە و گەورەترین هەڵمەتی دزین بەرامبەریان لە تۆڕی جاڵجاڵۆكەیی ئەنجام درا و لەلایەن هێرشبەرانەوە هاك كران.

سەرچاوەكان دەڵێن، ئەو هەڵمەتە بە گەورەترین هەڵمەتی هاككردن و دزینی ئیمەیل لە مێژووی تەكنەلۆجیا دادەنرێ و هەڵمەتەكەش گرووپی "سپام پۆت" لە پشتیەوەیەتی و دەستیان بەسەر ملیۆنان ئیمەیلی هاووڵاتییان لە سەرتاسەری دنیا گرتووە.

گرووپی سپام پۆت ئەكاونتێكی ئەلیكترۆنی وەهمی كردووەتەوە و نامەی بۆ ملیۆنان ئیمەیل لە سەرتاسەری دنیا ناردووە و داوای لێ كردوون زانیاری خۆیان تۆمار بكەن، بۆ ئەوەی قازانج بكەن و لە پێشبڕكێیەكدا بیبەنەوە.

میدیاكان ئاماژە بەوە دەكەن، نزیكەی 711 ملیۆن ئیمەیل بەر ئەو هەڵمەتەی گرووپی سپام پۆت كەوتوون و دەستیان بەسەردا گیراوە.

ترۆی هانت توێژەری ئاسایشی ئەلیكترۆنی گوتی، ڕەنگە ئیمەیلەكان هەمووی هی كەسێك بە تەنیا نەبن، لەوانەیە چەند ئیمەیلێك هی كەسێك بێ، چونكە لە فێڵكردنەكە باس لەوە كراوە كە هەرچەند خۆتان تۆمار بكەن، ئەگەری قازانجكردنتان زۆرترە.

سەرچاوە/سكای نیوز.


وشە - باز ئه‌حمه‌د