ڕۆژنامەیەك: خەڵكی بەغدا لە ترسی تەقینەوە جەژن لە كوردستان دەبن

:: PM:01:30:31/08/2017 ‌

نووسینگەكانی گەشتیاری لە بەغدا، جەنجاڵی و قەرەباڵغی تەواو دایانی پۆشیوە و زۆرینەی ڕەهای خانەوادەكانی بەغدا دەیانەوێ جەژن لە كەشێكی ڕاستەقینە بگوزەرێنن و دوور بكەونەوە لە دەنگی تەقینەوە و بەردەوامی كوشتن و خوێنڕێژی. خاوەنی نووسینگەیەكی گەشتیاریش دەڵێ، زۆرینەی ڕەهای خەڵكی بەغدا ئەم جەژنە گەشت بۆ كوردستان دەكەن.

كەریم عەبدولجەبار هاووڵاتییەكی تەمەن 55 ساڵی خەڵكی بەغدایە و دەڵێ، ئامانجی یەكەممان لە گەشتكردن دووركەوتنەوە لەو فشارە زۆرەی لەسەر ژیانمان لە پایتەخت بوونی هەیە. هاوكات ئەحمەد زەیدی تەمەن 28 ساڵ دەڵێ، لە جەژن شەقامەكان دادەخرێن و بۆنە و ئاهەنگەكان لە ئاستێكی باش نابن، جگەلەوەی پلەكانی گەرماش بەرزن، شوێنی گەشتیاری و ئارامی بۆ خانەوادەكان بوونی نییە، لەبەر ئەوە خۆی و خانەوادەكەی بڕیاریان داوە بۆ ڕۆژانی جەژن گەشت بكەن و لە بەغدا دوور بكەونەوە.

سەیف ئەحمەد خاوەنی یەكێك لە نووسینگەكانی فڕۆكەوانی و گەشتیاری لە بەغدا گوتی، بەردەوام خەڵك ڕوومان تێ دەكەن و زۆرینەی ڕەهای خەڵكەكەش بەرەو توركیا و ئازەربایجان و كوردستان گەشت دەكەن.

ئەو دەڵێ، لە هەموو شوێنێك زیاتر خەڵكی بەغدا لەم جەژنە بەرەو پارێزگاكانی كوردستان گەشت دەكەن.

سەلام توعمەی تەمەن 32 ساڵ دەڵێ، جەژن دەگەینە هەولێر و ئەو دەرفەتە دەقۆزینەوە بۆ بینینی هەولێر، چونكە بڕیارە ئەوان لە 25ی ئەیلوول ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی بكەن، دوای ئەوە نازانین چی ڕوو دەدا، بۆیە تا زووە بە باشی دەزانین هەولێر ببینین.

محەمەد كەریمی تەمەن 24 ساڵیش دەڵێ، گەشتكردن بۆ هەولێر تەنیا 145 دۆلاری تێ دەچێ، بەڵام بۆ توركیا و ئازەربایجان نرخی 660 دۆلارە، لەبەر ئەوە چوون بۆ هەولێر نرخەكەی زۆر هەرزانە و هاوینەهەوارەكانیشی خۆشترن و لە ئاستی توركیا و ئازەربایجانن.




وشە - باز ئه‌حمه‌د