هەولێر..دوو خوشك لەشفرۆشی لەگەڵ سەرمایەداران دەكەن

:: PM:03:02:31/08/2017 ‌

دوو ژن لە هەولێر كە خوشكی یەكترن و یەكێكیان خاوەنی دوو منداڵ و ئەوەی تریان سێ منداڵی هەیە، بۆ دابین كردنی بژێوی ژیانیان و دەستكەوتنی پارەیەكی باش، لەگەڵ پیاوانی سەرمایەدار ڕێككەوتوون و ئەوەی ئەوان دەیانەوێ ئەو دوو ژنە پێیان دەدەن و لە بەرامبەریش دا پارەیەكی باش وەردەگرن.

ئارەزوو و  پەیمان ، ئەو دوو خوشكەن كە ئێستە نیشتە جێی شای هەولێرن و بەیەكەوە ئەو كارە دەكەن، ئەو دوو خوشكە لەبەر قسەی خەڵك لە كۆمپانیاش كار دەكەن تا  پەنجەی گومانیان بۆ درێژ نەكرێت، لەبەرامبەر ئەو شێوازە ژیانەی كە تیایدا دەژین، پەیمان  باسی چۆنیەتیی دەستكردن بەم كارەی بۆ "وشە" دەكات و چیرۆكی خۆی دەگێڕێتەوە.

پەیمان گوتی، تەمەنم ١٨ ساڵ بوو بە زۆر بە شویاندام بە پیاوێك تەمەنی ٤٠ ساڵ بوو، لە شارۆكەیەك نیشتەجێی كردم، ماوەی نۆ ساڵ لەگەڵی ژیام و دوو كچیشم لێی بوو، خەڵك وای دەزانی باوكمە ناخۆشترین ژیانم هەبوو لەگەڵیدا و زۆر دڵپیس ، ڕەزیل بوو، هەمیشە سەرخۆش بوو و قوماری دەكرد كە دەیدۆڕاند لە من و منداڵەكانی دەدا، دواتریش هەر لە كاتی قوماركردندا جەڵتە لێیداو مرد.

دوایی مردنی مێردەكەی پەیمان دەچێتە ماڵی خوشكەكەی دەژیت، بەڵام بەهۆیی ڕەفتاری نەشیاوی مێردی خوشكەكەیەوە هەردووك خوشكەكە ماڵ جێ دەهێڵن.

پەیمان ئەوە ڕون دەكاتەوە، چونكە دایك و باوكی نەماوە و هەر ئەو خوشكەی هەیە، ناچاربووە بچێتە لای ئەو دوای مردنی مێردەكەی، بەڵام مێردی خوشكەكەی داوای لێ كردووە لەگەڵیدا ڕیك بكەوێت و هەر كات خوشكەكەی لە ماڵ نەبێت ئەوان ئازدی خۆیان وەربگرن، هەر بەوەشەوە نەوەستاوە، جارێك لە خەودا پەلاماری كچەكانی پەیمانی داوە، بۆیە دوای ئەو ڕووداوانە، پەیمان ماڵی خوشكەكەی جێ دێڵیت و خوشكەكەیشی لە مێردەكەی جیا دەبێتەوە ئیدی ئەو دوو خوشكە بەیەكەوە دەژین.

ئەو گوتی، دوای ئەوەی هەموو خراپیەكیان لەلایەن پیاوەوە بەرامبەر كراوە، بڕیاریانداوە، ئیدی ئەوان خراپ بن بەرامبەر پیاوان و چۆنیان بوێت ئاوا بەكاریان بهێنن و سوودیان لێ وەربگرن.

ئارەزو خوشكی گەورەی پەیمانە، بۆ"وشە" گوتی من چوار مێردم كردووە، سێ منداڵم هەیە هەریەكەیان لە پیاوێكە، لەهەر چوار مێردەكەم كەسیان نەیان توانی نە باوكێكی باش بن نە مێردێكی پیاوانە بن، ئیدی چاوەڕوانی چی لە پیاو بكەم، بۆیە بەكارهێنانیان و پارە لێوەرگرتنیان زۆر باشترە لەوەی لەماڵێكدا خزمەتیان بكەیت و ئەوانیش سوكایەتیت پێ بكەن.

ئەو دوو خوشكە دانی پێدا دەنێن، كە ماوەی چەند ساڵێكە ئەوان شێوازی ژیانیان بە تەواوی گۆڕاوە، ڕابردوویان لە بیر كردووە ودەیانەوێ لە گیرفانێكی پڕەوە منداڵەكانیان بەباشی بەخێو بكەن.

سەبارەت بە و پیاوانەشی كە ئەوان لەگەڵیاندا دەبن، ئاماژەیان بەوەكرد تەنیا لەگەڵ پیاوی خاوەن سەرمایەدا دەبن، چونكە ئامانجی ئەوان تەنیا وەرگرتنی پارەی زۆرترە،  جەختیش لەوە دەكەنەوە كە هەمووكات ئەو پیاوانەی لەگەڵیاندا دەبن، ئامادەی پێدانی زۆر شتن لە بەرامبەر لەگەڵبوونێكی نهێنی.

ترسی ئەو دووخوشكە لەوەیە، كە لەگەڵ گەورەبوونی كچەكاناندا ئەوانیش فێری ئەو كارە ببن، بەتایبەت زۆربەی ئەو پیاوانەی دێن بۆ ماڵیان و موشتەری دایكیانن چاویان بڕیوەتە كچەكانیان و داوایان كردووە لەگەڵ كچەكانیان بن بە هەر نرخێك بێت.

ئەوان دەڵێن، ئەگەر كچەكانیان ئێستە لە ژێر دەستی ئەواندا بن، دوای چەند ساڵێكی ترلەبەردەستیان نامێنن و ئەو پیاوانەش وەك گورگ بە پێدانی پارە یاخود ئۆتۆمۆبێل لەخشتەیان دەبەن.

ئەو دوو خوشكە لەبەر ئەوەی لەناو خەڵكیدا زۆر بەزەقی دیار نەبیت چ كارێك دەكەن، لەلایەن ئەو پیاوانەی كە لەگەڵیاندان بە هەمیشەیی موشتەریانن، لە كۆمپانیا دامەزراون، بەڵام وەك خۆیان باسی دەكەن، ئەو جۆرە ژیانەی ئەوان دەژین ئەگەر بە پارەی  حەرام نەبێ بە حەڵاڵی بۆیان دەستەبەر نابێت.

هەولێر/ ئیڤان عەبدولرەحمان.




وشە - باز ئه‌حمه‌د