گۆرانیبێژ هه‌ڵوێست وه‌ك جه‌ژنانه نوێترین گۆرانی له‌گه‌ڵ كچێك بڵاو كرده‌وه كه بۆ یه‌كه‌م جاره گۆرانی ده‌ڵێت.
ئه‌م شه‌و پێنچشه‌م 31ی ئاب، هه‌ردوو گۆرانیبێژ هه‌ڵوێست و دێرێ، كه به‌یه‌كه‌وه گۆرانییه‌كه‌یان گوتووه، له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت به "وشه" چه‌ند زانیارییه‌كیان ئاشكرا كرد.
سه‌ره‌تا گۆرانیبێژ هه‌ڵوێست خاوه‌ن ده‌سپێشخه‌ری بۆ گۆرانییه‌كه به" وشه"ی گوت، ژیان له‌گه‌ڵ تۆ ناوی نوێترین گۆرانیمانه و به‌شێوه‌ی دوێت له‌گه‌ڵ خانمه گۆرانیبێژ دێرێ كه له ڕێگه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌نگی هه‌ڵمان بژاردووه به‌شێوه‌ی دوێت تۆمارمان كردووه، چه‌ند خوله‌كێك له مه‌وبه‌ر وه‌ك جه‌ژنانه بڵاومان كردووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ دێرێ به‌شێوه‌ی دوێت تۆمارمان كردووه و كلیپمان كردووه.
زیاتر گوتی، مه‌به‌ستمان بوو له‌و گۆرانییه به‌دوای ده‌نگێكی نوێ و ڕووخسارێكی نوێ‌دا بگه‌ڕێین بۆ گۆرانییه‌كه و ده‌نگ و ڕه‌نگێكی نوێ بێنینه ناو گۆرانی كوردی، دواجار توانیمان له نێوانیاندا كچێك هه‌ڵبژێرێن به‌ناوی "دێرێ" و گۆرانی له‌گه‌ڵ بڵێم، ئه‌مه‌ش وای كردووه كاره‌كه‌ی ئه‌مجاره‌مان جیاواز بێت و هه‌وڵی جیاوازی زۆری بۆ دراوه، ئه‌و گۆرانییه‌ی له چه‌ند ڕووێكه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه دوێته‌كانی ترم جیاوازه، له ڕۆڵ و چیرۆكی كلیپه‌كه‌دا هه‌ردووكمان ڕۆڵی دوو عاشق ده‌بینن و وه‌ك ئه‌كته‌ریش ده‌ر ده‌كه‌وین تێیدا، دێرێ هه‌نگاوی یه‌كه‌میه‌تی له‌گه‌ڵ من و پێمان وایه ئه‌مه ده‌بێته ده‌سپێكێك بۆ كاركردنی له داهاتوودا.
لای خۆیه‌وه دێرێ ئارام به "وشه" ی راگه‌یاند، زۆرم پێ خۆشه له نێو كۆمه‌ڵه كچێكدا من هه‌ڵبژێردرام بۆ ئه‌و گۆرانییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌مه بۆ من شتێكی زۆر گرنگه كه یه‌كه‌م كارم له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێست بێت، له داهاتووشدا ده‌بێته ڕێگه پێشانده‌رم، چیرۆكی ئه‌و گۆرانییه‌مان باس له خۆشه‌ویستی نێوان دوو كه‌س ده‌كات.
ئه‌و گۆرانییه له هۆنراوه‌ی هونه‌رمه‌ند هێمن حه‌میده و له‌كاری ده‌رهێنانی ده‌رهێنه‌ر هه‌ردی سه‌لامییه و گۆرانیبێژ هه‌ڵوێست خۆی میلۆی بۆ كاره‌كه داناوه و له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند ئه‌فشین شوكری كاری دابه‌شكردنی میوزیكی بۆ كراوه.
شاخه‌وان شێخانی