زانایانی زانكۆی نیجنی نۆفگورودی ڕووسی به‌رده‌وام له توێژینه‌وه‌كردن له‌سه‌ر خانه‌كانی مێشكی مرۆڤ و چۆنیه‌تیی پێوه‌ست كردنی به سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی و كۆمپیوته‌ر، بۆ به‌هێزكردنی یادگا و میمۆری مێشكی مرۆڤ و ئاڵوگۆڕكردنی داتا و زانیارییه‌كان.
ئه‌و زانایانه پرۆژه‌كه‌یان ناوناوه به‌رگری "ممرستۆر"ی كاره‌بایی بۆیه‌كه‌مجار ئه‌و چه‌مكه له‌لایه‌ن لیۆن چوای پرۆفیسیۆری زانكۆی كالیفۆرنیا نووسرا، كه وه‌ك تیۆره‌یه‌ك ئاماژه‌ی به بوونی بازنه‌ی كاره‌بایی و به‌رگری و هه‌ست كردن له خانه‌كانی مێشك كرد، به‌مه‌ش ئه‌گه‌ری لكاندنی به شانه ئه‌لیكترۆنییه كاره‌باییه‌كان بووه ئه‌گه‌رێكی به‌هێز و زانایان به‌رده‌وامن له لێكۆڵینه‌وه كردن له‌سه‌ری.
زانایانی زانكۆی نیجی نفگۆردی ڕووسی خه‌ریكی به‌رهه‌مهێنانی ئامێرێكن تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه خانه زیندووه‌كانی مێشك به خانه‌ی ئه‌لیكترۆنی بارگاوی به كاره‌با ببه‌ستنه‌وه و هاوشێوه‌ی سیسته‌مێكی ئه‌لیكترۆنی به‌یه‌كه‌وه پێوه‌ستیان بكه‌ن، بۆ شی كردنه‌وه‌ی خێرای داتا و زانیارییه‌كان.
یه‌كێك له زاناكانی به‌شداربووی ئه‌و پرۆژه‌یه ده‌ڵێ، ئێمه ناكۆكین له زاناكانی تری دنیا كه ده‌یانه‌وێ مێشكی مرۆڤ به كۆمپیوته‌ر ببه‌ستنه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه ئێمه ده‌مانه‌وێ مێشكی مرۆڤ به ئامێرێكی تایبه‌ت ببه‌ستینه‌وه و بتوانین له ڕێی ئه‌لیكترۆنیاته‌وه كارلێك له‌گه‌ڵ مێشك دروست بكه‌ین، ئامانجی ئێمه یه‌كه‌میان دروست كردنی ئامێرێكی بچووكه كه له كۆمپیوته‌ر به‌هێزتر بێ بۆ ئه‌و كاره، دووه‌میان به‌رهه‌مهێنانی ڕۆبۆتێكه كه بتوانی له‌گه‌ڵ خانه‌كانی مێشك كارلێك بكا و زانیاری ئاڵوگۆڕ بكه‌ن، به سه‌ركه‌وتنی ئه‌و پرۆژه‌یه جیهان و مێژووی مرۆڤایه‌تی پێ ده‌نێته قۆناغێكی تری پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیا.