جوانترین خۆشەویستی و دڵداری لە نێوان هونەرمەندانی دنیا و بەتایبەت لە دنیای هۆڵیوود، ئەو دڵدارییەی نێوان خاتوونە هونەرمەند ڤیڤیان لی و هونەرمەند لۆرنس ئۆلیڤیەیە كە لە زیادكردندا لە كۆتای مانگی رابردوو (ئاب_ ئۆگستس) لە ئەمەریكا، دەستنووسێك لەبارەی یادەوەرییەكانی ئەو هونەرمەندانە و حەڵقەی دەزگیرانداریی ئەوان هاتە پێشاندان.
پێگەی "
فەرفیش" هەواڵەكەی بڵاو كردووەتەوە كە بە جوانترین دڵداری لە مێژووی هۆڵیووددا ناوزەدی كردووە.
بەپێی ئەو یادەوەرییەی لە 26ی مانگی ئابی رابردوو لە زیادكردنێكدا لە ئەمەریكا هاتە پێشاندان، دەستنووسی یادەوەرییەكە لەلایەن ڤیڤیانەوە هاتووەتە نووسین كە وەك خۆی لە سەردەمی خۆیدا گوتوویەتی، تەواوی نووسینەكە لە ماوەی شەش رۆژدا ئەنجام دراوە كە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1937، ئەوكات ئەو دوو هونەرمەندە لەژێر سەقفی خانوویەكدا پێكەوە دەژیان، واتە هاوسەر بوون.
بەپێی پێگەكە، لەماوەی تەواوی ژیانیاندا، ئەو دوو هونەرمەندە نەیانتوانیوە بەبێ یەكتر هەڵبكەن، بۆیە زۆربەی كاتەكانیان پێكەوە بوون و لە زۆربەی فیلمەكانیشیان بەهەمان جۆر پێكەوە دەردەكەوتن، بۆیە لە مێژووی هۆڵیووددا، پێوەندیی دڵداریی ئەوان بە جوانترین دڵداری ئاماژەی پێ دەكرێ.
خانەی سۆزپیز بۆ زیادكردن لە ئەمەریكا رای گەیاندووە، دەستنووسی یادەوەرییەكانی ڤیڤیان و لۆرنس و ئەو حەڵقەیەی كە دەزگیراندارییان پێ كردووە، هاوكات ژمارەیەك تابلۆی شێوەكاری كە لە ماڵەكەی ئەواندا هەبوون، سەرجەمیان لە رۆژی 26ی ئابدا هاتنە فروشتن كە كڕیارەكە لە هەواداری ڤیڤیان بووە، بێ ئەوەی ئاماژە بەو داهاتە بكات كە لە رێی ئەو كەلوپەلانەوە بەدەست هاتووە.
ناودارترین فیلمی ئەو دوو هونەرمەندە، فیلمی " لەگەڵ بادا رۆی" بوو كە پێوەندیی ئەو دوو دڵدارە لەوێوە دەستی پێ كردووە، بۆیە ڤیڤیان لە یادەوەرییەكەدا بە چڕی باس لە چۆنیەتیی دڵدارییەكەیان دەكات.