هەزار مووشەكی ژەهراوی داعش دەستی بەسەردا گیرا

:: PM:01:53:03/11/2016 ‌

هیچزەكانی عێراق لە دوورگەی روومادی دەستیان بەسەر هەزار مووشەكی ژەهراوی خنكێنەری رێكخراوی تیرۆریستی داعشدا گرت.

سەرچاوە تەناهییەكان ئاشكرایان كرد، هەزار مووشەكی داعش كە بە مادەی كلۆری ژەهراوی پەستێنرابوون لەلایەن رێكخراوی تیرۆریستی داعشەوە ئامادە كرابوو، لە دوورگەی روومادی پارێزگای ئەنبارەوە دەستیان بەسەردا گیرا.

ئەو سەرچاوە تەناهییە ئاشكرای كرد، كە هێزەكانی عێراق دەستیان بەسەر پێنج كاریگەری دروست كردنی مووشەك و گولە هاوەن گرتووە.


ئاماژەی داوە، كە لە نێو ئەو كارگانە دەست بەسەر مووشەكی كاتیوشا گیراوە كە لەلایەن داعشەوە دروستكراوە.

لە بەشێكی تری قسەكانی ئەو سەرچاوە تەناهیانە دەڵێن، لە نێو ئەو پێنج كارگەیە دەست بەسەر هەزار مووشەكی خنكێنەر و هەزار و 500 گولە هاوەن گیراوە.

رێكخراوی تیرۆریستی داعش چەندان جار مووشەكی بە گازی كلۆری خنكێنەری ئاراستەی سەنگەرەكانی  پێشمەرگە كردووە و بەوهۆیەوە كێشەی گەورەی لە سەنگەرەكان دروست كردووە.

ئەمەریكا و هێزەكانی هاوپەیمانان پێشتر هۆشداریاندا كە لەشەڕی ڕزگاركردنەوەی مووسڵیش داعش نیازی هەیە كە مووشەكی خنكێنەر بەكاربهێنێت، بەڵام هێزەكانی ئەمەریكا بە چڕی بۆردمانی داعشیان كرد و تا ئێستەش ئەو جۆرە مووشەكانەی بەكارنەهێناوە.

سەرچاوە/ تەغیر.


وشە - باز ئه‌حمه‌د