حكوومه‌تی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران رێكه‌وتوون له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌كی تری نێوده‌وڵه‌تی له سنووری شاره‌دێی سیده‌كانی سه‌ر به شارۆكه‌ی سۆرانی پارێزگای هه‌ولێر، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لیژنه‌یه‌ك له هه‌ردوولا پێكهاتووه.
كاروان كه‌ریم خان گونده‌ژۆری به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی سیده‌كان به "وشه"ی گوت: شوێنی جوگرافیای شاره‌دێی سیده‌كان به شێوه‌یه‌ك بووه كه به پێویستمان زانیوه هه‌وڵ بدرێت كه ده‌روازه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له سنووره‌كه له گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا بكرێته‌وه
هه‌ڵكه‌وته‌ی شاره‌دێی سیده‌كان كه‌وتووه‌ته سێگۆشه‌ی سه‌رسنووری نێوان هه‌رێمی كوردستان، ئێران و توركیا، هه‌ر بۆیه به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانیی ده‌ڵێ: ده‌توانین وه‌ك حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سوود له‌و هه‌ڵكه‌وته‌یه بكه‌ین به كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ كه بێگومان ده‌بێته هۆكاری دروستبوونی بازاڕێكی هاوبه‌شی گرنگ.
به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی سیده‌كان هه‌روه‌ها گوتی: له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه وه‌ك هه‌رێمی كوردستان هه‌موو كاره‌كانمان خستووه‌ته پێشه‌وه و خۆشبه‌ختانه ئێسته ئێرانیش هه‌وڵه‌كانی ڕژد كردوون، ئه‌گه‌ر هیچ بارێكی نه‌خوازراو نه‌یه‌ته پێش، له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌چێته بواری كرده‌وه‌ییه‌وه.
له‌لای خۆشیه‌وه كرمانج عزه‌ت قایمقامی شارۆكه‌ی سۆران به "وشه"ی راگه‌یاند: له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئێران ماوه‌ی سێ ساڵه به ڕژدی كارمان كردوه بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌روازیه‌كی نێوده‌وڵه‌تیی فه‌رمی له سنووی شنۆ - سیده‌كان له شارۆكه‌ی سۆران و خۆشبه‌ختانه ماندووبونمان به فیڕۆ نه‌چوو.
هه‌روه‌ها گوتی، كۆماری ئیسلامیی ئێران كردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌روازه‌یه‌ی خستووه‌ته پلانی بوودجه‌ی ساڵی 2017ی وڵاته‌كه‌ی، كه ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه سه‌ره‌تای ساڵی نوێ كاره‌كانی ئه‌و ده‌روازیه بچێته بواری جیبَه‌جێكردنه‌وه، ئێمه‌ش وه‌ك حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ڕیگه‌یه‌كمان خستووه‌ته به‌ر و ئاماده‌كاری خۆمان پێشكه‌ش كردووه.
سیده‌كان، ساڵی 1932 بووه‌ته شاره‌دێ و له روو جوگرافییه‌وه گه‌وره‌ترین شاره‌دێیه له سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق و به ده‌ڤه‌ری برادۆست ده‌ناسرێ، ئه‌و شاره‌دێیه له 250 گوند پێكهاتووه، ده‌كه‌وێته سێگۆشه‌ی سه‌رسنووری هه‌رێمی كوردستان، ئێران و توركیا، هه‌روه‌ها شاره‌دێی سیده‌كان سه‌ر به شاری سۆرانه و به دووری 142كم له ئه‌وپه‌ڕی باكووری پارێزگای هه‌ولێره هه‌ڵكه‌وتووه و كه‌وتووه‌ته رۆژئاوای شاری شنۆ به دووری 40 كم.
له نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران هه‌ریه‌ك له مه‌رزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی په‌روێزخان و باشماخ و سه‌یرانبه‌ن و حاجی ئۆمه‌ران و شووشمێ بوونی هه‌یه و چه‌ندان ده‌روازه‌ی نیمچه‌ڕه‌سمیش بوونیان هه‌یه.
سیده‌كان – موڕشید برادۆستی