عه‌بدوڵڵا به به‌رگێكی خاكی تایبه‌ت به به‌ندكراوان له‌به‌رده‌م سێ دادوه‌ر له دادگا وه‌ستاوه كه رووبه‌رێكى ته‌سكی هه‌یه. عه‌بدوڵڵا كه تۆمه‌تبار به په‌یوه‌ندیكردنی به چه‌كدارانى داعش، توڕه‌یه و ده‌له‌رزێت.
دادگا به پشت به‌ستن به مادده‌كانى 2 و 3یی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر كه ساڵى 2005 ده‌رچووه، بڕیاری له سێداره‌دان تا مردنى به‌سه‌ر عه‌بدوڵڵا حوسێن چه‌كداری داعش سه‌پاند، كه به‌هۆیه‌وه عه‌بدوڵڵا له‌ناو هۆڵى دادگا له دادگای قه‌زاى قه‌ره‌قوش ده‌ستى به گریان كرد.
ئه‌مه دیمه‌نى دادگاییكردنى یه‌كێك له سه‌تان چه‌كداری داعشه له‌به‌رده‌م دادگاكانى عێراقی كه خۆیان راده‌ستى هێزه‌كانى عێراقی كردووه.
دواى شكستى داعش له به‌ره‌كانى جه‌نگ له موسڵ، نزیكه‌ى سێ هه‌زار چه‌كدار، تۆمه‌تبار و گومانلێكراوی سه‌ر به رێكخراوى تیرۆریستى داعش چاوه‌ڕوانى دادگایی كردنیانن كه رۆژانه نزیكه‌ى 50 دادبینى له دادگاكه‌دا به‌ڕێوه ده‌چێت.
له‌به‌ر هۆكاری ته‌ناهی زۆرینه‌ى داواكراوانى سه‌رانى داعش ده‌بردێنه دوو دادگا له شارۆكه‌ى قه‌ره‌قوشی زۆرینه نیشته‌جێى مه‌سیحی كه به 30 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باشوری رۆژهه‌ڵاتى موسڵ كه سوپای عێراقی به‌هاوكاری هاوپه‌یمانان له مانگی تشرینى یه‌كه‌مى رابردوو رزگاریان كردووه.
دادگاییكردنى سه‌رانى داعش لاى پارێزه‌ران و چالاكوانانى مافی مرۆڤ رووبه‌ڕووى ره‌خنه‌ى توند بۆته‌وه، به‌ڵام دادوه‌ره پله باڵاكان رایانوایه دادگاییكردنى سه‌رانى داعش رۆڵێكى كاریگه‌ر ده‌بینێت له زیندوو كردنه‌وه‌ى رۆڵى دادگا و یاسا له عێراقدا.
خه‌لیل حه‌ماده 21 ساڵ، تۆمه‌تباری دووهه‌مه و ده‌بردرێته به‌رده‌م دادوه‌ران.
حه‌ماده خه‌ڵكى شاره‌دێى به‌لده‌یه كه داعش دوو ساڵ تێیدا حوكمی كرد، ئه‌و له به‌رده‌م دادوه‌ران باسی كه‌سێكى ده‌كرد كه گه‌نجانى شاره‌دێیه‌كه‌ى رێكده‌خست و ده‌یبردنه ریزه‌كانى داعش.
ئه‌و بۆ دادوه‌ران وتى كه به ئیراده‌ى خۆی چووه‌ته ریزى داعش كه‌س زۆری لێ نه‌كردووه, زۆرینه‌ى گه‌نجانى شاره‌دێیه‌كه ده‌چوونه ریزى داعش.
دادوه‌ر له حه‌ماده ده‌پرسێت، چۆن بوو چوویته ریزى داعش و چ سوێندێكت بۆ خواردن؟ حه‌ماده له وه‌ڵامدا ده‌ڵێ به دیاریكراوی بیرم نایه‌ت وشه‌كانى سوێنده‌كه چی بوون، به‌ڵام سوێندمان خوارد كه وه‌لامان هه‌بێت بۆ داعش و ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی و خه‌لافه‌ت.
حه‌ماده له قسه‌كانیدا به‌رده‌وام بوو، باسی له‌وه‌كرد كه چۆن خوێندنى شه‌ریعه‌تى ئیسلامى له‌ناو داعش خوێندووه، پاشان چۆن راهێنانى له‌شجوانى و به‌كارهێنانى چه‌كی بینیوه.
ئه‌گه‌رچی حه‌ماده له سه‌ره‌تادا به دادگاى وت كه ئه‌و ته‌نیا چێشت لێنه‌ر بووه، به‌ڵام دواتر دانى به‌وه‌دانا كه یه‌كێك بووه له شه‌ش پاسه‌وان كه پارێزگاری‌یان له بنكه‌یه‌كى داعش كردووه.
حه‌ماده باسی له‌وه‌كرد مانگانه 150 دۆلاری وه‌ك موچه له داعش وه‌رگرتووه.
حه‌ماده هاوشێوه‌ى عه‌بدوڵڵا حوسێن بڕیاری له سێداه‌ردانى بۆ ده‌رچوو.
به‌ڵام حه‌ماده به دادگاى وت كه له دادگای باڵاى له به‌غداد تانه له بڕیاری دادگا ده‌گرێت.
چۆنیه‌تى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و داعشانه‌ى له‌كاتى جه‌نگی ئۆپراسیۆنى رزگاركردنى موسڵ خۆیان راده‌ستى هێزه‌كانى عێراق ده‌كرد، كه به‌شی زۆریان به به‌دیل گیراوى ده‌كوژران و مامه‌ڵه‌یه‌كى نا مرۆڤانه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرا، وایكرد رێكخراوى مافی مرۆڤى جیهانى (هیومان رایتس وۆچ) بێته ده‌نگ و راپۆرتێكى به‌رفراوانى له‌سه‌ر چۆنیه‌تى مامه‌ڵه‌ى چه‌كدارانى عێراق له‌گه‌ڵ داعشه به‌دیل گیراوه‌كان بڵاوكرده‌وه.
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق دانى به‌وه‌دانا كه مافه‌كانى مرۆڤ پێشێل كراوه.
ئه‌گه‌رچى له ئێسته‌دا ته‌واوى سه‌رانى داعش دادگایی ده‌كرێن به‌ڵام هیومان رایت ۆوچ له‌مه‌شدا نیگه‌رانى خۆی ناشارێته‌وه له بتاره‌ى دانیشتنه‌كانى دادگایی كردنى سه‌رانى داعش له دادگای تاوانه‌كانى موسڵ كه ئێسته ده‌كه‌وێته قه‌ره‌قوش .
سه‌لام نوری گه‌وره دادوه‌ری عێراقی و سه‌رۆكى دادگای تاوانى موسڵ پێداگیره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى دادگاییكردنى سه‌ردانى داعش به پیشه‌ییه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئه‌و وتیشی" له‌مه‌دا مه‌به‌ستمانه نامه‌یه‌ك بۆ هاوڵاتیان به گشتى ره‌وانه بكه‌ین كه دادگا باڵاترین ده‌سه‌ڵاته و حكومه‌تى عێراقیش توانیویه‌تى ره‌وشه‌كه كۆنتڕۆڵ بكاته‌وه".
یونس جه‌میل سه‌رۆكى دادگای لێپێچینه‌وه ده‌ڵێ دادوه‌ر ده‌بێت بێلایه‌ن بێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئاما1ه‌ى بۆ ئه‌وه‌كرد كه داعش دواى هاتنى بۆ موسڵ 15 دادوه‌ری كوشتووه، وتیشی" هیچ كه‌س نیه له خه‌ڵكى موسڵ كه‌سێكى له خانه‌واده‌كه‌ى له‌ده‌ست نه‌دابێت یان كه‌سێكى نزیكى، به‌ڵام كاتێك تاوانبار له‌به‌رده‌م دادگا و دادوه‌ر ده‌وه‌ستێت ده‌بێت به گوێره‌ى یاسا مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكه‌ین".
بۆ هه‌ر یه‌كێك له‌و تۆمه‌تبارانه‌ى ده‌ستگیركراون دۆسیه‌كى تایبه‌ت كراوه‌ته‌وه، دادوه‌ر یونس جه‌میل ده‌ڵێت داعشه‌كان خۆیان هاوكاریان ده‌كه‌ن و زانیاری له‌سه‌ر یه‌كدی ده‌ده‌ن به دادگا تا سۆزمان بۆیان هه‌بێت و وه‌ك قه‌رز كاتى دادگایی كردنه‌كه بیانده‌ینه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه روونادات".
له‌و دۆسیانه‌ى له‌به‌رده‌م دادوه‌ر یونس جه‌میل هه‌بوون، ده‌رده‌كه‌وێت كه داعش میلیشیایه‌كى هه‌ڕه‌مه‌كى نه‌بووه به‌ڵكو وه‌ك ده‌وڵه‌تێك مامه‌ڵه‌ى كردووه و هه‌موو زانیارییه‌كانى له‌سه‌ر ئه‌ندامانى خۆی به وێنه‌وه له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر تۆمار ده‌كردن.
ئه‌و تۆماره ئه‌لكترۆنیه ئێسته له به‌رده‌ست ده‌زگای هه‌واڵگری عێراقی دایه، هه‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌كی زانیاری ته‌واوى له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌ندامانى تێدا تۆمار كراوه تا ده‌گات به ناونیشانى ته‌واو و پله‌ى فه‌رمانبه‌ری و وێنه‌ی تایبه‌تى خۆی.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى دادگا رۆژانه زیاتر له 50 دادبینى سه‌رانى داعش ئه‌نجام ده‌دات، ئه‌وا خه‌ڵكىه موسڵیش رۆژانه دێنه به‌رده‌م دادگایه‌كه بۆ تۆماركردنى سكاڵا له دژی چه‌كدارانى داعش.
مۆفه‌ق یه‌كێكه له‌و گه‌نجانه‌ى سه‌ردانى قه‌ره‌قوشى كردووه بۆ تۆماركردنى سكاڵا له دادگای تاوانه‌كانى موسڵ له‌سه‌ر هاوسێیه‌كیان.
مۆفه‌ق ده‌ڵێ ئه‌و هاوسێیه‌یان داعش بووه و ماڵه‌كه‌ى ئێمه‌ی سووتاندووه.
هاوشانى مۆفه‌ق خه‌ڵكى دیكه‌ش هه‌ن دێنه به‌رده‌م دادگا، به‌ڵام داواكاری ئه‌وان بۆ سكاڵا كردن نیه دژى سه‌ردانى داعش به‌ڵكو ناڕه‌زایه‌تى ده‌ربڕینه له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنى كه‌سوكاریان به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی هه‌بوون به داعش.
ژنێكه كه هاوسه‌ره‌كه‌ى ماوه‌ى دوو مانگه ده‌ستگیر كراوه، ده‌ڵێ پیاوه‌كه‌ی كێشه‌ى ده‌روونى هه‌یه و هیچ كات ئه‌ندامی داعش نه‌بووه و په‌یوه‌ندی پێیانه‌وه نه‌بووه، نازانم بۆ ده‌ستگیر كراوه.
باوكێك به‌دواى كوڕه‌كه‌یدا هاتووه كه كاسبه و سه‌وزه و میوه له موسڵ ده‌فرۆشێت و له‌لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانه‌وه به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی هه‌بوون به داعشه‌وه ده‌ستگیر كراوه. به‌ڵام باوكی ره‌تى ده‌كاته‌وه كوڕه‌كه‌ى په‌یوه‌ندى به داعشه‌وه كردبێت.
كێشه‌ی گه‌وره دواى نه‌مانى ده‌سه‌ڵاتى داعش یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى ئه‌و تۆمه‌تانه‌یه ده‌خرێنه پاڵ هاوڵاتیان كه په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه هه‌بووه، له‌مه‌دا كۆمه‌ڵێك پرس تێكه‌ڵاوى یه‌كدی ده‌بن له‌وانه رق و كینه‌ى كۆن یان ناكۆكی ئایدۆلۆژی.
رۆژانه دوای ته‌واو بوونى دانیشتنه‌كانى دادگا، تۆمه‌تباران كه بڕیاری دادگایان به‌سه‌ردا دراوه، ده‌هێندرێنه ده‌ره‌وه‌ى دادگا و ریز له گۆڕه‌پانێك ریز ده‌كرێن و سه‌ریان بۆ خواروه شۆڕ ده‌كرێنه‌وه.
قه‌ره‌قوش كه ماوه‌ی سێ ساڵ به‌ده‌ست داعشه‌وه بووه، ئێسته له شارۆكه‌یه‌كى زۆر چۆڵ ده‌چێت، خۆی و كڵێساكانى بوونه‌ته گه‌واهیده‌ری كاره قێزه‌ون و ناشرینه‌كانى داعش.