ئامێرێكی گه‌وره‌كردن بازاڕی ته‌نیوه و له ڕێی فه‌یسبووكه‌وه ده‌فرۆشرێت و ده‌یان كه‌س تاقییان كردووه‌ته‌وه.
ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیت ڕۆژانه به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك بكه‌یته‌وه، به دڵنیایییه‌وه چه‌ند جارێك بابه‌تێك دێته به‌رده‌مت كه وێنه‌ی په‌مپێكه و چه‌ند لاستیكێكی پێوه‌یه، له‌سه‌ری نووسراوه "بۆ گه‌وره‌كردنی ئه‌ندامی نێرینه" و ئاماژه به‌وه ده‌كات، پێویست ناكات هیچ كرێم و ده‌رمانێك به‌كار بهێنی، چونكه سوودیان نییه، تاكه به‌رهه‌می سوودبه‌خش بریتییه له په‌مپی گه‌وره‌كردن كه "سروشتی و ته‌ندروستییه" و مۆڵه‌تیشی بۆ كراوه، به‌ڵام ئایا ئه‌م بانگه‌شه‌یه، له ڕووی ته‌ندروستییه‌وه هیچ به‌هایه‌كی هه‌یه، ئایا ڕاسته پیاوی كورد كێشه‌ی قه‌باره‌ی ئه‌ندامی نێرینه‌ی هه‌یه؟
چه‌ندان جۆر چاره‌سه‌ر دێنه فرۆشتن
خاوه‌نی یه‌كێك له‌و شوێنانه‌ی فرۆشیاری ئه‌و ده‌رمانانه‌یه كه ژنان بۆ گه‌وره‌كردنی سمت و ڕان ده‌یكڕن و پیاوانیش بۆ گه‌وره‌كردنی ئه‌ندامی نێرینه (چووك) به‌كاری دێنن، به"وشه"ی گوت، چه‌ند ده‌رمان و ئامێرێك هه‌ن بۆ گه‌وره‌كردنی ئه‌ندامی نێرینه‌ی پیاوان و چه‌ند شوێنێكی هه‌ستیاری سێكسی ژنان كه جۆرێكیان كاتییه و جۆرێكی تر بۆ چه‌ند مانگێك سوودی لێ ده‌بینرێت. جیا له ئامێره په‌مپه‌كه، حه‌ب و كرێم هه‌یه بۆ نێر و مێ ده‌گونجێت و زۆربه‌ی ئه‌و ده‌رمان و ئامێرانه‌ش له ئه‌وروپا و كه‌نه‌دا و هیندستان هاورده ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی قسه‌ی ئه‌و فرۆشیاره، جۆره ده‌رمانێكی تر هه‌یه ئێرانییه و خراپترین جۆره له بازاڕدا و نرخه‌كانیش بۆ هاووڵاتییانی ئاسایی گونجاوه. ئه‌و ده‌ڵێ، "خواستی هاووڵاتییان بۆ كڕینی ده‌رمان و ئامێره‌كان زۆره، به‌ڵام خواستی پیاو بۆ گه‌وره‌كردنی ئه‌ندامی نێرینه‌یه زیاتر و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان بڵاو بووه‌ته‌وه".
له ڕێی گه‌ڕانێك به ناو وێبسایته‌كاندا، ئاشكرا بوو ئه‌و ئامێره له وڵاتانی كه‌نداویش زۆر باوه و له‌وێوه زیاتر هاورده‌ی كوردستان ده‌كرێت. به‌پێی ڕاپۆرتێك، ته‌نیا له سعوودیه زیاتر له 10 هه‌زار دانه له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی فرۆشتنی ئۆنلاینه‌وه فرۆشراون.
ئه‌وه‌ی له فه‌یسبووك بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێت چییه؟
دوو جۆر ئامێر بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێ، یه‌كێكیان بریتییه له په‌مپێك كه گێچێكی له‌گه‌ڵدایه، بۆ ماوه‌ی چه‌ند چركه‌یه‌ك چووكی پیاو ده‌كرێته ناوی تا به ته‌واوی خوێنی تێ ده‌چێ و قه‌باره‌ی له هه‌ر جارێكی تر گه‌وره‌تر نیشان ده‌دات و ده‌بێته جێی ڕه‌زامه‌ندیی پیاوان. ئه‌وه‌یتریان بریتییه له ئامێرێك به‌شێوه‌یه‌كی نیمچه به‌رده‌وام به چووكه‌وه ده‌به‌سترێت، دوو ده‌بڵی پێوه‌یه له لای ڕاست و چه‌پی چووك ده‌به‌سترێ و به‌هۆی كرداری ڕاكێشانی به‌رده‌وامه‌وه، ده‌بێته هۆی گه‌وره‌كردنی.
ئامێری یه‌كه‌م "په‌مپه‌كه"، دوای خاوبوونه‌وه وه‌ك خۆی لێ دێته‌وه، ئه‌وه‌ی دووه‌م وا بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێ كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام قه‌باره نوێیه‌كه ده‌هێڵێته‌وه. ئه‌م دوو ئامێره له ڕێی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه ده‌خرێنه به‌رچاوی پیاوی كورد، ئه‌و فرۆشیاره دووپاتی ده‌كاته‌وه كه زۆرترین فرۆشیان له ڕێی فه‌یسبووك و ئینستاگرامه‌وه‌یه كه هاووڵاتییان بڕوایان پێ دێت به‌كاریان بێنن.
ئایا به ڕاستی چاره‌سه‌رن؟
دكتۆر عادل حوسێن پزیشكی پسپۆڕ له نه‌خۆشییه‌كانی شه‌كره و نه‌زۆكی و نه‌خۆشیی پیاوان، به"وشه"ی گوت، تا ئێسته هیچ ئامێرێكی له‌و شێوه‌یه نییه ئه‌ندامی نێرینه له‌ڕووی درێژی و ئه‌ستوورییه‌وه گه‌وره بكات. ئه‌و ئامێره شتێكی كاتییه، ته‌نیا بۆ ئه‌و حاڵه‌تانه سوودبه‌خشه كه ئه‌ندامی نێرینه له توندبوون ده‌كه‌وێت وه‌ك له نه‌خۆشیی شه‌كره یان له هه‌ندێك حاڵه‌تی تردا روو ده‌دات.
لای خۆیه‌وه فرۆشیاره‌كه‌یش ده‌ڵێ، "هیچ گره‌نتییه‌ك بۆ به‌كارهێنانی ئه‌و ئامێرانه یان ئه‌و و ده‌رمانانه نییه، ئێمه به‌بێ هیچ دڵنیاییه‌ك پێیان ده‌ده‌ین".
به‌ڵام دكتۆر عادل ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات "به‌گشتی قه‌باره‌ی ئه‌ندامی نێرینه له ته‌مه‌نی 17 ساڵیدا جێگیر ده‌بێت و چیتر گه‌وره نابێت. تاكه رێگه بۆ گه‌وره‌كردنی ئه‌ندامی نێرینه، جۆرێك نه‌شته‌رگه‌رییه به بڕینی به‌سته‌ری ئه‌ندامی نێرینه كه ته‌نیا درێژییه‌كه‌ی كه‌مێك زیاد ده‌بێت، به‌ڵام له‌كاتی توندبووندا ئاراسته‌ی بۆ خواره‌وه ده‌بێت، واته هه‌رگیز وه‌ك ئه‌ندامی ئاسایی له‌كاتی توندبووندا قیت نابێت".
بۆچی پیاوان هانای بۆ ده‌به‌ن؟
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی جیهانی زیاتر 60%ی پیاوان، له ئه‌ندامی نێرینه‌یان ڕازی نین و پێیان وایه كه‌مێك درێژتر بووایه باشتر ده‌یانتوانی له كاتی جووتبووندا جێی متمانه بن، ئه‌مه له كاتێكدا به‌پێی هه‌موو پسپۆڕه‌كانی بواری سێكسۆلۆژی، درێژی و كورتی كاریگه‌ریی نییه. به‌هۆی فراوانبوونی به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت، له كوردستانیش خه‌ڵكی ئه‌و ئامێرانه‌یان به‌رچاو كه‌وتووه و عه‌وداڵین.
سه‌عید محه‌مه‌دئه‌مین توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، بۆ "وشه"ی روونی كرده‌وه كه به‌هۆی ئه‌و كرانه‌وه‌یه‌ی كوردستان له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو به‌خۆیه‌وه بینیوه، چه‌ندان شت كراون به مۆده و به‌شێك له‌مانه جه‌سته‌یشی گرتووه‌ته‌وه. زیاتر گوتی، "ئینته‌رنێت و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ڕۆڵی زۆریان هه‌یه له‌سه‌ر تاكی كوردی و ئه‌مانه‌ی ده‌بینرێت بوون به كردار و سروشی لاساییكردنه‌وه هاتوونه‌ته پێشه‌وه، به‌تایبه‌ت له نێوان تاكی ئێمه و تاكی كۆمه‌ڵگه‌ی تر".
هۆكارێكی تر كه توێژه‌ران ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌ن، بریتییه له ئالووده‌بوونی گه‌نجان به ته‌ماشاكردنی فیلمی سێكسیی، ئه‌كته‌رانی ئه‌و فیلمانه له نێر و مێ، بژارده‌ن و قه‌باره‌ی هه‌موو ئه‌ندامانی جه‌سته‌یان نموونه‌ییه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر شوێنێكیان پێویستی به نه‌شته‌رگه‌ری بێت، بۆیان كراوه و ته‌كنیكی وێنه‌گرتن و سینه‌مایش ڕۆڵی بینیوه له زێده‌ڕۆیی دیمه‌نه‌كاندا. كاتێك پیاو یان ژن ئه‌و دیمه‌نانه ده‌بینن و به‌راوردی ده‌كه‌ن به خۆیان، هه‌ست به كه‌موكرتی ده‌كات، بۆیه هه‌وڵ ده‌دات گرفته‌كانی چاك بكات كه بریتین له گه‌وره‌كردنی چووكی پیاو یان سنگ و سمتی ژن، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگه‌دار بێت قه‌باره هیچ ڕۆڵێك نابینێ.
ڕێی پێ نه‌دراوه
د. خاڵس قادر گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به"وشه" ی ڕاگه‌یاند، به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و شوێنانه‌ی ڕێكلام بۆ گه‌وره‌كردن و بچووككردنی ئه‌ندامانی نێرینه و مێینه ده‌كه‌ن، ڕێپێدراو نین و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی مۆڵه‌تیان وه‌رنه‌گرتووه.
زۆر له‌و ئامێر و كه‌ره‌ستانه كاتێك دێنه كوردستان، به جۆره پاكه‌تێك پێچراونه‌ته‌وه هه‌رگیز كه‌سێك شاره‌زا نه‌بێ ناتوانێ بیانناسێته‌وه و له‌گه‌ڵ كه‌لوپه‌لی ته‌ندروستیش نایه‌نه وڵاته‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر قه‌ده‌غه‌ش كرابێت، له بازگه‌كان نایدۆزنه‌وه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌وه‌شی گوت، به‌پێی به‌دواداچوونه‌كان ده‌ركه‌وتووه ئه‌مانه‌ی دێنه كوردستان، هه‌موویان به‌رهه‌می بێ كوالیتی و خراپن و هیچ ستانداردێك ڕه‌چاو نه‌كراوه، بۆیه نابێت به‌كار بێن.
ئا/ سه‌رخێڵ هاشم و كوردۆ شابان