پیاوان زۆربەیان گرنگی بەوە دەدەن كە لە بەرچاوی ژنان رێكوپێك دەربكەون، بۆ ئەمەش رێگەی جۆراوجۆر بۆ سەرنجڕاكێشانی ژنان دەگرنە بەر، بەڵام زۆربەیان بێ هەبوونی زانیاری ئەو رێگایانە دەگرنە بەر، بۆیە زۆرجار ئەنجامێكی ئەوتۆی نابێت و بگرە جاری وا هەیە پێچەوانەش دەكەوێتەوە، چونكە رەنگە كار لەسەر شوێنێكی خۆیان بكەن كە بۆ ژنان گرنگ نەبێت.
بە گوێرەی توێژینەوەیەكی گۆڤاری "وۆمنز هێڵس" كە نزیكەی 200 ژن بەشدارییان تێدا كردووە، دەركەوتووە چاو یەكەم و هەرە سەرنجڕاكێشترین شوێنی پیاوە بە لای ژنانەوە و لە یەكەم نیگا و بینیندا زۆربەیان سەرنجیان دەچێتە سەر چاوی پیاوان، بۆیە ئەو پیاوانەی چاویان جوانە، زیاتر چانسی ئەوەیان هەیە ببنە دڵخوازی ژنان.
دوای چاو، زەردەخە بە پلەی دووەم و بەژن و باڵا بە پلەی سێیەم، ئەو شوێنانەی پیاون كە سەرنجی ژنان كێش دەكەن.
هاوكات دەستیش بە پلەی چوارەم رۆڵ دەگێڕێت، لە بە خوازراوكردنی پیاوێك، لای ژنان.
وشە/ سپوتنیك. و: ئەهمەد كەیفی