سووده‌ گرنگه‌كانی خواردنی هه‌رمێ

:: AM:10:55:05/09/2017 ‌

هەرمێ یەكێكە لە میوەكانی وەرزی هاوین و سوودی زۆری بە جەستە و تەندروستی مرۆڤ هەیە، پێكهاتەی ئەو میوەیە  73% ی لە ئاو پێك دێت، پڕۆتین 5%، چەوری 4% ، شەكر 15% و ریشاڵ 15%، مادە كیمیایییەكانی وەك مەنگەنیز و پۆتاسیۆم پكێهێنەری سەرەكی ئەو میوەیەن و سوودەكانیشی بۆ تەندروستی زۆر و بێ هەژمارن.

سوودەكانی هەرمێ:
وەك چارەسەرێكە بۆ ئەوانەی تووشیی نەخۆشییە دەروونییەكان بوون، هەروەها چارەسەری نەخۆشییەكانی ریخۆڵە ئەستوورە و نەخۆشیی قۆلۆن دەكات، گەدە چالاك دەكات، پلەی گەرمی لەش دادەبەزێنێت، تینوێتی دەشكێنێت، یارمەتی چاكبوونەوەی برین و برینەكانی دوای نەشتەرگەری دەدات.

لە ریجیم و بەرنامە  خۆراكییەكان دادەنرێت، بە تایبەتی بۆ كەمكردنەوەی كێشی جەستە و سووتاندنی چەوری زیادە و زیانبەخش، جووڵەی ریخۆڵە هێواش دەكات بەشێوەیەك ماوەیەكی زۆر ژەمەكە لە ریخۆڵە دەمێنێتەوە، مرۆڤ هەست بە تێری دەكات، بەردی گورچیلە لا دەبات ئەویش لەبەر بوونی پۆتاسیۆم لە پێكهاتەكەیدا.

نەرمكەرەوەیە و خانەكان نوێ دەكاتەوە و هێمنكەرەوەیە و بەسوودە بۆ گەدە، بەسوودە بۆ نەخۆشییەكانی ڕۆماتیزم، پەركەم، جومگەژانكردن، لاوازی جەستە و كەمخوێنی و سیل و سكچوون و شەكرە، باشتر وایە رۆژانە (300) بۆ (500) گرام پێش نان خواردن بخورێت یا رۆژانە دوو بۆ سێ پەرداخ لە ئاوی هەرمێ یان (40-50) گرام لە یەك لیتر ئاودا بۆ ماوەی یەك سەعات بكوڵێت، پاشان بخورێتەوە یان ڕۆژانە دوو بۆ سێ دانە هەرمێ بخورێت.

هەرمێ لەو میوانەیە كە ڕێژەیەكی زۆر شەكری تێدایە، بەڵام زیان بەتووشبووان بە نەخۆشیی شەكرە ناگەیەنێت، چونكە ئاسان هەرس دەبێت، دژی ژەهراویبوون و دژی ڕەقبوونی خوێنبەرەكان و دژی گیرانی ڕیخۆڵەكانە، زۆر بەسوودە بۆ منداڵی لاواز و كەمخوێن و ناكام، بەسوودە بۆ پاككردنەوەی ڕیخۆڵەكان و دابەزاندنی پەستانی خوێن، چارەسەری نەخۆشییەكانی دڵەكوتە و خێرا لێدانی دەكات، توێكڵی هەرمێ دەوڵەمەندە بە توخمە بەسوودەكانی وەك كالسیۆم، هەروەها بە ڤیتامینەكان كە سوودی زۆریان هەیە بۆ جەستە.

سەرچاوە/medicalnewstoday



وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان