توێژینەوەیەكی نوێ دەری دەخات كە خواردنی تەواوكارەكانی فۆلیك ئەسید وەك ڤیتامین بی كۆمپلێكس، مەترسی تووشبوون بە جەڵتەی سەرەتایی مێشك لە ئەنجامی بەرزی رێژەی كۆلیسترۆڵ لای نەخۆشانی بەرزی پاڵەپەستۆی خوێن كەم دەكاتەوە.
ینینگ هوانگ سەرۆكی تیمی توێژینەوەكە لە نەخۆشخانەی زانكۆی پەكین لە چین لە راپۆرتی خۆیان كە لە بڵاوكراوەی "سترۆك" بڵاو كرایەوە گوتی، چارەسەركردنی بە ترشی فۆلیك بەرێژەیەكی زۆر مەترسی یەكەم جەڵتەی مێشك پێوەست بە ئاستی بەرزی كۆلیسترۆل و بەڕێژەی 31% كەم دەكاتەوە، بەبێ رەچاوكردنی رێژەی بنەڕەتی فۆلیك ئەسید لەلەشدا.
توێژەران هەستان بە شیكردنەوەی زانیارییەكان لە تاقیكردنەوی رێگرتن لە یەكەم جەڵتەی مێشك لە چین كە تیایدا بەراوردیان لە نێوان كاریگەری دەرمانی ئینالابریل 10 ملگرام بە زیادكردنی 0.8 ملیگرام لە فۆلیك ئەسید بۆی و كاریگەری ئینالابریل بەتەنیا كرد بۆ كەمكردنەوەی مەترسییەكانی جەڵتەی مێشك لە بەتەمەنەكانی پاڵەپەستۆی بەرزی خوێنیان هەیە.
ئەو شیكردنەوە 20 هەزار كەسی گرتەوە كە كەمتر لە سەتا یەكیان دەرمانی كەمكردنەوەی چەوری بەكار دەهێنن، ئەوەی هەلێك بوو بۆ دیاریكردنی كاریگەری سەربەخۆی تەواوكارەكانی فۆلیك ئەسید لەسەر كۆلیسترۆلی لەش لەكاتی یەكەم جەڵتەی مێشك بەبێ خواردنی دەرمانی دابەزاندنی كۆلیسترۆل.
لە توێژینەوەكە دەركەوت كە ئەو گرووپەی تەنیا تەواوكاری ئینالابریلیان وەرگرتووە رێژەی مەترسی تووشبوون بە جەڵتەی مێشك بۆ نەخۆشانی كۆلیسترۆلیان بەرزە 4%یە، لەو كاتەی مەترسی لای نەخۆشانی تێكەڵی ئینالابریل و فۆلیك ئەسیدیان وەرگرتووە 2.7%یە.
سەرچاوە: سكای نیوز