پلەی گەرمای ئەمڕۆ و سبەی شارەكانی كوردستان

:: AM:10:59:10/10/2016 ‌
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕەوشی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەكانی باشووری كوردستانی ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەنراوەكە هاتووە، ئەمڕۆ دووشەم لە هەولێر و سلێمانی و كەركووك و دهۆك ئاسمان ساماڵ دەبێ لەگەڵ هەندێ پەڵە هەوری جیا جیا، بەرزترین پلەی گەرما 36 پلە و نزمترین پلە 15 پلەی سیلیزی دەبێت.



هەروەها سبەی سێشەم لە هەرچوار شارەكەی باشووری كوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێ پاشان دەگۆڕێ بۆ نیمچە هەور لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما، بەرزترین پلەی گەرما 35 پلە و نزمترین پلە 15 پلەی سیلیزی دەبێت.



وشە/باز ئەحمەد.


وشە - باز ئه‌حمه‌د