مریا‌م كلینیك له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا به شێوه‌یه‌ك ده‌ركه‌وت كه تا ئێسته جلی وای له‌به‌ر نه‌كردووه و خه‌نه‌شی لێ ده‌گرن كه بۆ سووكایه‌تی وای كردبێت.
كلینیك كه پێش چه‌ند ڕۆژێك له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی لبنان، ئه‌و نمایشكاره ناسراوه‌ی وڵاته‌كه خرایه به‌ر باس و په‌رله‌مانتارێك له كاتی ده‌نگداندا گوتی: بۆچی ده‌نگی پێ نه‌ده‌ین كێ ده‌ڵێ ئه‌و باشتر نییه، له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا به په‌چه‌ی ئیماراتی ده‌رده‌كه‌وێ كه كولتوورێكی عه‌ره‌بییه و به كولتوورێكی ئیسلامیش هه‌ژمار ده‌كرێ.
ڕه‌خنه‌گرانی میریام ده‌ڵێن تۆ بۆ گاڵته‌جاڕی ئه‌و جله‌ت له‌به‌ر كردووه چونكه ده‌ته‌وێ سووكایه‌تی به خه‌ڵكی كه‌نداو بكه‌یت.
جێی ئاماژه پێشتر له‌و شه‌ڕه‌ی له نێوان ئه‌حلام گۆرانیبێژی ئیماراتی و لبنانییه‌كان دروست بوو، كلینیك زۆر به توندی هێرشی كرده سه‌ریان.
میریام كلینیك نمایشكاری جلوبه‌رگ و گۆرانیبێژی لبنانی ته‌مه‌ن 44 ساڵ، هاوکات چالاكوانی بواری مافی ئاژه‌ڵه و هه‌میشه له ماڵه‌كه‌یدا یه‌كێك له ئاژه‌ڵه دڕنده‌كانی هه‌یه، به جلوبه‌رگه وروژێنه‌ره‌كانی ناسراوه، له هه‌مان كاتدا خۆی ده‌ڵێ: من گرنگی به سێكس ناده‌م، ته‌نیا ده‌مه‌وێ هه‌وه‌سی پیاوی برسی بجووڵێنم، كه ئاژه‌ڵ زۆر جوانتر له‌و بوارەدا مامه‌ڵه ده‌كه‌ن و پێشتریش ئاشكرای کردووە، كه چه‌ندان ملیۆن دۆلاری له‌لایه‌ن سەرمایەدارەکانی كه‌نداوه‌وه بۆ ڕابواردنی چه‌ند شه‌وێك خراوه‌ته به‌رده‌م.
سه‌رچاوه: annahar