له كاتێكداپرۆسهى دادگاییكردنى چوار ژنه داعشه ئهڵمانهكاندهست پێده‌كات، حكوومه‌تى عێراق داعشه رووسهكانیههفتهى رابردوویئازاد كردن. باڵوێزى عێراق له رووسیا ده‌ڵێ ئه‌مه به‌گوێره‌ى رێككه‌وتنێك بووه.
دواى رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراق، چوار ژن و هه‌شت منداڵی داعشی هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ى رووسی له سووریا و عێراق به رێى فڕۆكه‌یه‌كى تایبه‌ت رۆژى 25ى مانگی ئابی رابردوو گه‌یشتنه گروزنی پایته‌ختى چیچان، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى چوار ژنه داعشه ئه‌ڵمانه‌كه، به‌مه‌ش په‌رچه‌كردار و ره‌نگدانه‌وه‌ى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى ئه‌ڵمانیا دروستكردووه.
رۆژى 25ى مانگى ئابی رابردوو 12 داعشی رووسی له به‌غداوه به‌ره‌و چیچان به فڕۆكه‌یه‌كى تایبه‌ت گه‌ڕانه‌وه، زیاد سبسبی ئه‌ندامى په‌رله‌مانى رووسیا و دانوستكاری سه‌رۆكى كۆماری چیچان رای گه‌یاند، هه‌موو ئه‌وانه‌ى له ناو فڕۆكه‌خانه‌دا بوون له نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانى هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ى رووسین.
زیاتر گوتی، "ژنێكى چیچانى و سێ مناڵی، دوو ژنى رووسی له‌گه‌ڵ دوو مناڵه‌كانیان له‌گه‌ڵ ژنێكى كازاخستانى و سێ مناڵه‌كه‌ى له ناو فڕۆكه‌كه‌دا بوون".
جێى باسه 75 منداڵى رووسی له خانه‌ى به‌خێوكردنى منداڵانى بێ سهرپهرشتدان، ره‌مه‌زان
سه‌رۆكى چیچان بڕیاری داوه هاوكاری دارایی پێشكه‌ش به‌و خانه‌یه بكات و تێچووهكانى له ئه‌ستۆ بگرێت، سبسبی ده‌ڵێ سه‌رۆكى چیچان پێی راگه‌یاندووه كه نابێت هیچ كام له‌و منداڵانه بۆ به‌خێوكردنیان به عێراقییه‌كان بدرێن یان به كه‌سانى تری بیانى, هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وامن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌یان.
حه‌یده‌ر مه‌نسوور باڵوێزی عێراق له رووسیا رای گه‌یاند كه ئازادكردنى رووسه‌كان به‌پێى رێككه‌وتنێكى نێوان عێراق و رووسیا بووه.
ئازادكردنى ژنانى داعشی رووسی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراق، هاوكاته له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى دادگاییكردنى چوار ژنه ئهڵمانهكهى ریزى داعش كه له كرده‌وه‌گه‌لى رزگاركردنى مووسڵ گیرابوون.
لیندا وینزل 16 ساڵان یه‌كێكه له‌و چوار ژنه ئه‌ڵمانه‌ی كه گیراوه و چاوه‌ڕوانى ده‌ستنیشانكردنى چاره‌نووسی ده‌كات له‌نێوان هه‌وڵه‌كان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى بۆ ئه‌ڵمانیا و دادگاییكردنى له به‌غدا.
دیپلۆماسێكى ئه‌ڵمانى كه بۆ رۆژنامه‌ى (Mirror)ى به‌ریتانی قسه‌ى كردووه ده‌ڵێ، هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ ئه‌ڵمانیا، به‌ڵام له‌وه ناچێت هه‌وڵه‌كان ئاكامیان هه‌بێت و پێده‌چێت رووبه‌ڕووى دادگای عێراقی بكرێنه‌وه.
هه‌موو ئه‌و داعشانه‌ى رووبه‌ڕووى دادگا كراونه‌ته‌وه، تا ئێسته سزاى له سێداره‌دان تا مردنیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، پێده‌چێت ئه‌مه‌ش چاره‌نووسی چوار ژنه داعشه ئه‌ڵمانه‌كان بێت. به‌ڵام ئازادكردنى داعشه رووسه‌كان و رووبهڕووكردنهوهى داعشه ئه‌ڵمانه‌كان بۆ دادگا نیگه‌رانى له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى ئه‌ڵمانیا دروستكردووه و ره‌خنه له حكوومه‌تى عێراق ده‌گرن كه رووسهكانى ئازاد كردووه و ئه‌ڵمانه‌كانیش ده‌داته دادگا.
هه‌فته‌نامه‌ى دێرشپیگلی ئه‌ڵمانى له ژماره‌ى رۆژى دووشه‌م 4ى ئهیلوول له‌سه‌ر زاری دیپلۆماسه ئه‌ڵمانه‌كان بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه ده‌سه‌ڵاتدارانى دادگای عێراقی به فه‌رمی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ چوار ژنه داعشه ئه‌ڵمانه‌كه ده‌ستپێكردووه، به‌ڵام هێشتا روون نییه ئه‌و تۆمه‌ته‌ى دادگا ده‌یداته پاڵ داعشه ئه‌ڵمانه‌كان چییه، چونكه هیچ كامێكان نه‌چوونه‌ته ریزى دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كانى داعش، ته‌نیا لیندا نه‌بێت كه پۆلیسی جێبه‌جێكردنى شه‌ریعه‌ت بووه له ده‌وڵه‌تى ئیسلامى داعش.
جێى باسه جگه له لیندای 16 ساڵان، ئه‌وا ژنێكى تر‌ى ئه‌ڵمانى به ره‌چه‌ڵه‌ك مه‌غریبی 56 ساڵان له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ى 20 ساڵان و ئه‌ڵمانییه‌كی تر‌ى به ره‌چه‌ڵه‌ك چیچانى له‌لایه‌ن سوپای عێراقی له كرده‌وه‌گه‌لى رزگاركردنى مووسڵ گیراون.
دیپلۆماسه ئه‌ڵمانه‌كان له هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامن بۆ ئازادكردنى داعشه ئه‌ڵمانه‌كان و گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ ئه‌ڵمانیا تا له ڕێی داواكاری گشتى له شاری كارلسروه لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت.
دێرشپیگل ئاشكرای كردووه كه ده‌زگه‌ى هه‌واڵگری ئه‌ڵمانی توانیویه‌تى له‌ناو گرتووخانه‌دا له شاری به‌غدا، لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ چوار ژنه داعشه ئه‌ڵمانییه‌كه بكات.
به‌گوێره‌ی خه‌مڵاندنی ده‌زگه‌ی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا كه له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2014 بڵاوی كرده‌وه، ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش به 30 تا 50 هه‌زار چه‌كدار خه‌مڵێنراوه، دوای سێ ساڵ به‌رده‌وامی شه‌ڕی له‌ناوبردنی تیرۆریستان، ئێسته پێشبینی ده‌كرێ ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش بۆ 10 هه‌زار چه‌كدار كه‌مبووبێته‌وه، به‌شی زۆری ئه‌و چه‌كدارانه كوژراون و زۆرێكیشیان یان بۆ وڵاتانی خۆیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه یانیش وازیان له گرووپی تیرۆریستی داعش هێناوه و خۆیان حه‌شارداوه و ژماره‌یه‌كی زۆریشیان لێ گیراوه.
ئاماره نافه‌رمییه‌كان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، له سه‌ره‌تای ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی داعش و په‌لهاوێشتنی بۆ عێراق، ژماره‌ی چه‌كداره بیانییه‌كان له نێوان پێنج تا حه‌وت هه‌زار چه‌كدار بووه، به‌رده‌وامیش وڵاتان مه‌ترسی خۆیان ده‌ربڕیوه له ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه بۆ وڵاتی یه‌كه‌می خۆیان و ئه‌نجامدانی كرده‌ی تیرۆریستی و تێكدانی ڕه‌وشی ته‌ناهی وڵاته‌كان.