"ئهلفینگ چۆی" فه‌لسه‌فه و زانستی ژاپۆنی تایبه‌ت به وزه‌ی ناوه‌كی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه، ڕێكخستنی ژوور ڕۆڵێكی گرنگی له ته‌ندروستی ده‌روونی مرۆڤ هه‌یه، ئه‌مه‌ش له ژووری نوستنی هاوسه‌ره‌كاندا زۆر كاریگه‌رتره و پێویسته زۆر ئاگاداری چۆنیه‌تیی ڕێكخستنی كه‌لوپه‌له‌كانی ژووره‌كه بن بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان به سه‌ركه‌وتوویی بمێنێته‌وه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ''سه‌ها عید" پزیشكی وزه‌ی ناوه‌كی ئه‌م ڕێنوێنییانه‌ی به هاوسه‌ران دا، ده‌بێت ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه بكه‌ن:
- وێنه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌تان له‌و ژووره هه‌ڵمه‌واسن.
- ڕه‌نگی پیازی و په‌مه‌یی چڵكن له ژووره‌كه‌دا به‌كار بێنن، چونكه كار ده‌كاته سه‌ر هه‌ست و سۆزی هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز.
- سه‌ر جێی نووستنه‌كه ده‌بێت ڕه‌نگی كراوه‌ی وه‌ك پرته‌قاڵی كاڵ بێت.
- ڕه‌نگی سوور و ڕه‌ش له په‌رده‌دا نابێت به‌كار بێت.
- له‌سه‌ر چه‌كمه‌جه‌ی ته‌نیشت سیسه‌مه‌كان چه‌ند مۆمێكی درێژ و كورت دابنێ.
- جێی خه‌وتنه‌كه‌ت به شێوه‌یه‌ك دامه‌نێ كه سه‌رت له ژێر په‌نجه‌ره‌وه بێت.
- سیسه‌م نابێت به‌رامبه‌ر ده‌رگه‌ی ژووره‌كه بێت.
- ئاوێنه به‌رامبه‌ر سیسه‌مه‌كه دامه‌نێن، بۆ ئه‌وه‌ی وێنهدانهوهكهی خۆشتان نه‌یه‌ته ناو ژیانی تایبهتتانهوه.
- دیزاینكردن و جوانكارییه‌كانی تر به شێوه‌یه‌كی ساده بڕازێنه‌وه، به هیچ جۆرێك زێده‌ڕۆیی له ژووره‌كه‌دا دروست نه‌كه‌ن.