سوپاى عێراق له رێى فڕۆكه‌وه خه‌ڵكى حه‌ویجه ئاگادار ده‌كاته‌وه و 42 هه‌زار سه‌ربازیش به‌شداری كرده‌وه‌گه‌له‌كه ده‌كه‌ن، فه‌رمانده‌یه‌كى پێشمه‌رگه‌ش مه‌ترسی ئه‌وه ناشارێته‌وه هێنانى هێزێكى زۆر مه‌به‌ستێكى تری له پشته‌وه بێت.
شارۆكه‌ى حه‌ویجه 55 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باشووری رۆژئاواى كه‌ركووك، زیاتر له دوو ساڵه داعش حوكمی ده‌كات و به‌هۆیه‌وه 25 هه‌زار خانه‌واده ئاواره بوونه و زیاتر له پێنج هه‌زار خه‌ڵكى سڤیل به ده‌ستى داعش كوژراون.
ئێسته داعش جگه له شارۆكه‌ى حه‌ویجه، شاره‌دێیه‌كانى ره‌شاد و عه‌باسی و زاب و ریازی له ژێر ده‌ستدایه و ناوچه‌یه‌كى ستراتیجی زۆر گرنگه ده‌كه‌وێته نێوان سنووری پارێزگاكانى كه‌ركووك، دیاله و سه‌ڵاحه‌دین.
كرده‌وه‌گه‌لى رزگاركردنى حه‌ویجه به به‌شداری 42 هه‌زار سه‌رباز ده‌بێت له‌هێزه‌كانى فرقه‌ى نۆ، پۆلیسی فیدرالی، هێزه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى دیجله، هێزه‌كانى كرده‌وه‌گه‌لى نه‌ینه‌وا، هێزه‌كانى كرده‌وه‌گه‌لى سه‌ڵاحه‌دین، هێزه‌كانى كرده‌وه‌گه‌لى ئه‌نبار و هێزی زریپۆش كه 200 زریپۆشن به‌شداری كرده‌وه‌گه‌له‌كه ده‌كه‌ن.
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا به‌رپرسی یه‌كه‌ى حه‌فتاى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان كه هێزه‌كانیان له باشووری كه‌ركووك جێگیر كراون، رای گه‌یاند كه رێ به هیچ هێزێك نادرێت له كه‌ركووكه‌وه هێرش بكاته سه‌ر حه‌ویجه بێ هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه.
ئازاد جه‌باری سه‌رۆكى لیژنه‌ى به‌رگری و ته‌ناهی له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك باسی له‌وه كرد كه هێنانى 42 هه‌زار سه‌رباز له هه‌موو لیوا جۆربه‌جۆره‌كان و 200 زریپۆش بۆ كرده‌وه‌گه‌لى رزگاركردنى حه‌ویجه پێویست نییه، ده‌پرسین ئه‌و هه‌موو هێزه بۆچی؟
ئازاد جه‌باری گوتی، ناتوانین بڵێین ئامانجی ئه‌و هێزه ته‌نیا حه‌ویجه نییه و مه‌به‌ست لێى كه‌ركووكه، گوتى ئه‌و هێزه بۆ ئازادكردنى حه‌ویجه هاتووه و ده‌بێت پێشمه‌رگه‌ش به‌شدار بن له رزگاركردنى حه‌ویجه كه تا ئێسته هیچ پرس و راوێژێك به حكوومه‌تى خۆجێى كه‌ركووك نه‌كراوه.
جه‌باری باسی له كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى ته‌ناهی ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووككرد له‌گه‌ڵ شاندێكى هاوپه‌یمانان و گوتى: هاوپه‌یمانان به ئێمه‌یان گوتووه كه پێشمه‌رگه به‌شێك ده‌بێت له كرده‌وه‌گه‌لى رزگاركردنى حه‌ویجه و وه‌ك هێزێكى سه‌ره‌كى پشتى پێ ده‌به‌ستین.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو كه پێشمه‌رگه له باڵاترین ئاستى ئاماده‌باشیدان و نابێت رێ به‌وه بدرێت سوپاى عێراقی به كه‌ركووك تێپه‌ڕێت و بچێت بۆ حه‌ویجه.
له‌باره‌ى ئه‌و سیناریۆیه‌ى كه ده‌گوترێت هاتنى ئه‌و هێزه ئامانجی سه‌ره‌كیى فشار دروستكردنه بۆ نانه‌وه‌ى پشێوی تا ریفراندۆم له كه‌ركووك ئه‌نجام نه‌درێت، جه‌باری گوتى: پێیان بكرێت كێشه دروست ده‌كه‌ن و نه‌یانشاردووه‌ته‌وه كه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانى ریفراندۆم نین له كه‌ركووك، به‌ڵام ناتوانن رێگری بكه‌ن له ئه‌نجامدانى ریفراندۆم له كه‌ركووك.
زیاتر گوتى: هێزێكى زۆری پێشمه‌رگه هاتوونه‌ته كه‌ركووك و خورماتوو، جگه له‌مه‌ش له‌م رۆژانه 200 چه‌كداری داعش خۆیان راده‌ستى پێشمه‌رگه كردووه.
عه‌مید یه‌حیا ره‌سووڵ گوته‌بێژی فه‌رمی سه‌ركردایه‌تى كرده‌وه‌گه‌لى هاوبه‌ش رای گه‌یاند كه هێشتا ئاماده‌كاری بۆ ده‌ستپێكردنى كرده‌وه‌گه‌لى رزگاركردنى حه‌ویجه ته‌واو نه‌بووه.
عه‌مید یه‌حیا ئاشكرای كرد كه به‌شه‌كانى سوپاى عێراقی به‌رده‌وامن له جووڵه‌كردن و چوونیان به‌ره‌و ئه‌و جێیانه‌ى بۆیان دیاریكراوه.
ئه‌و گوتى: له رێى فڕۆكه‌وه ئاگادارینامه دراوه به هاووڵاتییانى حه‌ویجه كه خۆیان له‌و جێیانه به‌دوور بگرن كه باره‌گای چه‌كدارانى داعشن.
عه‌مید یه‌حیا له لێدوانێكى تایبه‌ت به كه‌ناڵى ته‌غیر ئاشكرای كرد، دواى ته‌واوبوونى پلانى سه‌ربازی كرده‌وه‌گه‌لى رزگاركردنى حه‌ویجه، ئه‌وا پلانه‌كه ده‌خرێته به‌رده‌م حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكى وه‌زیرانى عێراق بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنى كرده‌وه‌گه‌له‌كه.
هه‌روه‌ها گوتی: داعش له حه‌ویجه دوو رێ‌یان له به‌رده‌مدایه، یان خۆ به ده‌سته‌وه‌دان یانیش كوشتن‌یان، چونكه حه‌ویجه گه‌مارۆ دراوه و ناتوانن لێی بچنه ده‌ره‌وه.
عه‌قیدی پێشمه‌رگه تاریق جاف ده‌ڵێ حه‌ویجه هێنده گه‌وره نییه تا ئه‌و هه‌موو هێزه‌ی بۆ بهێنرێت، به‌ڵكو سیناریۆی هێنانى ئه‌و هه‌موو هێزه بۆ ناوچه‌كه مه‌به‌ست لێى دروستكردنى پشێوی و تێكدانى ره‌وشی ته‌ناهی كه‌ركووكه پێش ئه‌نجامدانى راپرسی.
تاریق جاف ده‌ڵێ جگه له‌مه رێككه‌وتنێكی ژێر به ژێر هه‌یه له نێوان سوپای عێراق و داعش كه رێ به داعش ده‌ده‌ن حه‌ویجه به‌ره‌و حه‌وزى حه‌مرین به‌جێ بهێڵین، گوتی: هاتنى ئه‌و هێزه 50%ى بۆ رزگاركردنى حه‌ویجه‌یه و نیوه‌كه‌ى تریشی بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌یه تا كێشه بخه‌نه به‌رده‌م به‌ڕێوه‌چوونى پڕۆسه‌ى ریفراندۆم. ئه‌مه‌شمان به سه‌ركردایه‌تى سه‌رووى خۆمان گه‌یاندووه.