ماڵئاوایی لە بەنزینخانەكان بكەن

:: PM:05:05:06/09/2017 ‌
تا دێ تەكنەلۆجیای دروستكردنی ئۆتۆمبێل بەرەو بەرهەمهێنانی ئەو جۆرانە دەڕوا كە هیچ سووتەمەنییەكی دژی ژینگەی لێ بەكار نەیەت، پیشبینیش دەكرێ بۆ ساڵی 2040 بە تەواوی ئۆتۆمبێلی بەنزین نەمێنێ، بەڵام وڵاتی سكۆتلەندا دەیەوێ هەشت ساڵ پێش ئەو وادەیە كۆتای پێ بێنێ.

حكوومەتی سكۆتلەندا بەڵێنی ئەوەی دا كە بە تەواوی كار لەسەر نەهێشتنی بەنزین بكات و بۆ ساڵی 2032 هیچ ئۆتۆمبێلێكی بەنزین نەهێڵێ، ئەمەش بە داخستنی هەموو بەنزینخانەكان تا ئەو كاتە، واتە هەشت ساڵ پێش ئەو پلانەی بەریتانیا بۆ نەهێشتنی ئۆتۆمبێلی بەنزین دیاری كردووە.

نیكۆلا ستۆرگیۆن سەرۆكی حكوومەتی سكۆتلەندا ڕای گەیاند، لە جێی بەنزینخانەكان شوێنی پڕكردنەوەی كارەبایی دادەنرێن و بە شێوەیەكی فراوان لە وڵاتدا بڵاوی دەكەنەوە، ئەمەش دەبێتە باشترین هاندان بۆ ڕزگاربوون لە ئۆتۆمبێلی بەنزین و هەوڵێكی گرنگە خاوێنكردنەوەی ژینگە.

مانگی تەمووزی ڕابردوو، حكوومەتی بەریتانیا بە فەرمی وادەی كۆتاهاتنی ئۆتۆمبێلی بەنزین و گازی دیاری كرد كە دوا وادەی ئەو جۆرە بەرهەمانە ساڵی 2040 دەبێت.

سەرچاوە/ لبنان24



وشە - وشه‌