قورسترین قۆناغی به‌خێوكردنی منداڵ ئه‌و كاته‌یه كه بۆ یه‌كه‌م جار ددانی ده‌ردێت، به به‌رده‌وامی ده‌گری و ناتوانێ بخه‌وێت و نانی به باشی پێ ناخورێت، تۆش ده‌شزانیت هۆكاره‌كه‌ی ئازاری ددان ده‌رهاتنه و هیچ چاره‌یه‌كیشیت له‌لا نییه.
ماڵپه‌ڕی "
سه‌یده‌تی" باشترین چاره‌سه‌ره‌كانی بۆ ڕاگرتنی ئازاری ددان ده‌رهاتنی منداڵی ساوا بڵاو كرده‌وه، دایكان به‌م چه‌ند ڕێیه ده‌توانن به یه‌كجاری ساواكانیان له‌و ئازاره ڕزگار بكه‌ن:
- پارچه‌یه‌ك قوماشی پاك بهێنه، به ئاوی سه‌هۆڵاو یان شیری خۆت جوان ته‌ڕی بكه، پاشان بیده به منداڵه‌كه‌ت تا گازی لێ بگرێت، ئه‌مه‌ش ئازاری ددانی كه‌م ده‌كاته‌وه.
- كاتێك گریا یان ئازاری هه‌بوو شیری خۆتی پێ بده، ئازاره‌كه‌ی كه‌م ده‌كاته‌وه.
- زۆر له نزیك منداڵه ساواكه‌ت بمێنه‌وه، یاری له‌گه‌ڵ بكه و له كاتی سه‌رشووستن له‌ناو ئاو داینێ تا خۆی پێوه سه‌رقاڵ بكات.
- ده‌توانی چه‌ند پارچه‌یه‌ك له سێ‌و، خه‌یار یان گێزه‌ری بده‌یتێ، تا گازی لێ بگرێت و له ئازاره‌كه‌ی دوور بكه‌وێته‌وه، تامێكی ته‌ندروست و خۆش به‌ر ده‌می بكه‌وێت.
- له‌كاتی بوونی ئازار، كه‌مێك زه‌یتی مێخه‌ك بخه سه‌ر ددانه‌كانی.
- لاستیكی تایبه‌ت به منداڵی ساوا به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه له بازاڕه‌كان ده‌ست ده‌كه‌وێت، بیده ده‌ستی تا گازی لێ بگرێت و گریانه‌كه‌ی كه‌م بكاته‌وه.