پرسی دامه‌زراندنی پارت و قه‌واره‌ی نوێی سیاسی له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق، هاوكاته له‌گه‌ڵ تۆماركردنی پارت و قه‌واره‌ی نوێ و جیابوونه‌وه‌ی چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی دیار له پارته گه‌وره‌كان كه مشتومڕیان دروست كردووه، جیابوونه‌وه‌ی ئه‌وان هه‌ندێك به ته‌كتیكی سیاسیی و بۆچوونێكیش گۆڕانكارییه‌كی راسته‌قینه‌ی ده‌زانن.
له ماوه‌ی رابردوو ژماره‌یه‌ك لێكترازان له ناو حزبه‌كانی عێراق رووی دا كه دیارترینیان دروستكردنی حزبێكی نوێ بوو له‌لایه‌ن عه‌مار حه‌كیم و پێشبینی جیابوونه‌وه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی له حزبه‌كه‌ی مالیكی "ده‌عوه"یه. هه‌روه‌ها جیابوونه‌وه‌ی سه‌لیم جبووری له سه‌رۆكایه‌تیی پارتی ئیسلامیی عێراق و دامه‌زراندنی ره‌وتی مه‌ده‌نی بۆ چاكسازی.
موته‌شه‌ر سامه‌ڕایی په‌رله‌مانتاری سوننه‌ی عێراق، به"وشه"ی راگه‌یاند، هۆی ئه‌و ترازانانه به‌تایبه‌تی له پارته گه‌وره‌كان، ده‌ست نه‌كه‌وتنی ئه‌نجامی رازیكاره بۆیان له پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق كه 14 ساڵی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه، بۆیه هه‌ر حزبێك یان بارسته و هاوپه‌یمانێتییه‌ك ئه‌نجامی باشیان نه‌بێت، ناكۆكیان ده‌كه‌وێته نێوان و یه‌كتر تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی بارسته سیاسییه گه‌وره‌كان كه نه‌یانتوانی عێراق بگه‌یه‌ننه دۆخێكی سه‌قامگیر، بۆیه ئه‌و ترازانانه ره‌نگدانه‌وه‌ی فه‌شه‌لی پرۆسه‌ی سیاسییه له عێراقدا.
سامه‌ڕایی بۆ سه‌رخستنی هه‌ر گۆڕانێكی راسته‌قینه ئه‌گه‌ر هه‌بێت خه‌ڵك ده‌كاته پێوه‌ر كه پێویسته زانیاری‌یان له‌سه‌ر پاشخانی ئه‌و سه‌ركرده و پارته نوێیانه هه‌بێت. به‌گوته‌ی ئه‌و, هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ش به دوو شته‌وه پێوه‌ستن، "یه‌كه‌میان پاكیی هه‌ڵبژاردن كه پێوه‌ندی به سیسته‌می بایۆمه‌تری و راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان له رۆژێكدا هه‌یه، دووه‌م تێگه‌یشتن و هۆشیاری ده‌نگده‌ر كه پێویسته گۆڕانكاری بكات و ده‌نگ به كه‌سانی پاك بدات".
"هه‌ر كه‌سێك پۆست وه‌رده‌گرێت، له‌و گرووپه‌ی پێشتر له‌گه‌ڵیاندا بووه داده‌بڕێت، به‌تایبه‌تی كاتێك به‌هۆی پۆسته‌كه‌یه‌وه له لایه‌نی نه‌یار پارێزراو ده‌بێت، ئیتر روو ده‌كاته به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌ته‌كانی خۆی نه‌ك هی حزبه‌كه‌ی" سامه‌ڕایی وای گوت.
لای خۆیه‌وه محه‌مه‌د خالیدی سیاسه‌توانی سوننه و په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراق كه پارتێكی نوێی سیاسی پێك هێناوه بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو، به"وشه" ده‌ڵێت، ترازانه‌كه راسته‌قینه‌یه به‌هۆی فه‌شه‌لهێنانی ئه‌و پارت و لایه‌نانه له قۆناغی پێشوودا، هه‌ندێكیشیان هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌هۆی فه‌شه‌لهێنانیان به‌رگێكی نوێ له به‌رچاوی خه‌ڵك بپۆشن، له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌دا ئاشكران له به‌رچاوی خه‌ڵك و له دوای ترازانیشیان كۆتایان هاتووه، چونكه خه‌ڵك ده‌یانناسێت، بۆیه ئه‌وه‌یان ته‌كتیكێكی فاشیله.
زیاتر گوتی، ئێسته نزیكه‌ی 100 پارت و ره‌وت له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق هه‌ن كه 50 له‌وانه راسته‌قینه نین و ته‌نیا پارته‌كانی ترن و پۆشاكی نوێیان پۆشیوه، به‌ڵام 50كه‌ی تر راسته‌قینه‌ن و ده‌توانن وڵات به‌ره‌و باشتر و گۆڕانكاری راسته‌قینه ببه‌ن، هه‌رچی ئه‌وانه‌ی ئێسته هه‌وڵی پێشاندانی گۆڕانكاری ده‌ده‌ن، خۆیان به‌رپرسیارن له‌وه‌ی وڵات پێی گه‌یشتووه، بۆیه بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو پێویسته گه‌ل خۆی بڕیار بدات و گۆڕانكاری بكات، به‌ده‌ر له رۆڵی ده‌ره‌كی له‌هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له عێراق كه ئاخۆ ده‌یانه‌وێ دۆخی عێراق بگۆڕێت یان نا.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه كه ئه‌و سه‌ركردانه له پێكهێنانی قه‌واره سیاسییه نوێكانیان، گرنگییان زیاتر به گه‌نجان داوه و سه‌ركرده و كه‌سایه‌تییه سیاسییه ناسراو و به‌ته‌مه‌ن و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتیان له كایه‌ی سیاسی دوور خستووه‌ته‌وه.
میسال ئالووسی په‌رله‌مانتاری لیبراڵی عێراق له‌و باره‌یه‌وه بۆ "وشه" روونی كرده‌وه "ده‌ستكه‌وتی لاواز و فه‌شه‌لی گشتیی حكوومه‌تی ئێسته‌ی عێراق وای كردووه پارته ئیسلامییه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان هه‌وڵی خۆنوێكردنه‌وه له به‌رچاوی خه‌ڵك بده‌ن، له‌وانه‌ش له رووی رێكخستن و ترازانی پارته‌كان، هه‌روه‌ها گۆڕینی گوتار و زمان و ده‌سته‌واژه‌كان، ئێسته پارته ئاینییه‌كان به زمانی عه‌لمانی قسه ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها خۆ بێبه‌ریكردن له كه‌سایه‌تییه‌كان و تۆمه‌تباركردنی كه‌سانی دیاریكراو، له‌لایه‌ك بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی حیسابات و له‌لایه‌كی تر بۆ ده‌رچوون له تۆمه‌تباركردنی پارته‌كه به‌گشتییه، بۆیه ئه‌و ترازانه‌ی ناو پارته ئیسلامییه‌كان به‌رجه‌سته‌ی فه‌شه‌لی سیاسیی ئه‌وان و بێ توانایییان له چاكسازی و گۆڕانكاری راسته‌قینه ده‌كات".
زیاتر گوتی، راسته ده‌موچاوه كۆنه‌كان پێویستیان به‌ڵام پارته ئیسلامییه‌كان دووباره ده‌كه‌ونه‌وه ناو كێشه‌ی بێتوانایی له خۆنوێكردنه‌وه، ئه‌وان وای ده‌بینن له رێی خستنه‌ڕووی ناوی كه‌سایه‌تییه گه‌نجه‌كان، ده‌توانن ببنه خاوه‌ن گوتاری نوێ، به‌ڵام ئه‌وه راست نییه، چونكه ناتوانن ددان به هه‌ڵه‌كانیاندا بنێن و وا ده‌زانن به‌هێنانه‌پێشه‌وه‌ی گه‌نج ده‌توانن بچنه ناو هه‌ڵبژاردنی داهاتوو، ئێسته پارته ئاینییه‌كان و ئێران به‌تایبه‌تی له دۆڕان ده‌ترسن، بۆیه ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌ن ته‌نیا یاریی هه‌ڵبژاردنه و ئێرانیش له‌و رێیه‌وه ده‌یه‌وێ كۆنتڕۆڵی عێراق بۆ پارته لایه‌نگره‌كانی بگه‌ڕێنێته‌وه.