ڕووسیا، تانكێكی بێ وێنه كه كۆمه‌ڵێ تایبه‌تمه‌ندیی تێدایه پێشتر له هیچ تانكێكی تردا نه‌بووه به‌رهه‌م ده‌هێنێ، به‌ڵام واده‌ی ده‌ستبه‌كاربوونه‌كه‌ی بۆ سێ ساڵی تر دوا ده‌خات.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "ناشناڵ ئینترێست"، وه‌زاره‌تی به‌رگریی ڕووسیا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، تانكی "كوالیتسیا ئێس ڤی هۆتێرز" كه نوێترین به‌رهه‌میانه، له ڕووی هاویشتن و تواناوه پێشی هه‌موو چه‌كێكی تری ڕۆژئاوایی داوه‌ته‌وه، له ڕووی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی تانكیش وێنه‌ی نییه، به‌ڵام كاتی ده‌ستبه‌كاربوونی بۆ ساڵی 2020 داناوه.
ئه‌و تانكه ڕووسییه، پێشتر ساڵی 2015 بۆ یه‌كه‌م جار بانگه‌شه‌ی بۆ كرا و له چه‌ند پێشانگه‌یه‌ك تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی نمایش كران كه گرنگترینیان ئه‌وه‌یه، له یه‌ك خوله‌كدا 15 بۆ 20 ته‌قه به مووشه‌كه‌كه‌ی ده‌كات كه ئه‌مه خێرایییه‌كی پێوانه‌یییه.
تانكی ئه‌مه‌ریكی "M109 Paladin" كه باشترینه له دنیادا، له خوله‌كێكدا ته‌نیا ده‌توانێ شه‌ش ته‌قه بكات، توانای به‌رگریشی له‌چاو ئه‌م تانكه نوێیه ڕووسییه زۆر لاوازه.
له ڕووی دووریی هاویشتنیشه‌وه، رووسییه‌كه ده‌گاته 43 میل، له كاتێكدا تانكه ئه‌مه‌ریكییه‌كه له 18 میل زیاتر ناڕوات، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ش بگوترێ له ڕووی دوورییه‌وه، تانكی "AS90 Braveheart"ی به‌ریتانی توانای 24 میل دووری هه‌یه، به‌ڵام هێشتا به به‌راورد به‌م تانكه نوێیه زۆر كه‌متره.
جگه له هاوه‌نه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی له تانكی كوالیتسیا ده‌به‌سترێ، جێی به‌ستنی چه‌ندان جۆر چه‌كی تری هه‌یه، بۆ ده‌كرێ به بێ ڕكابه‌ر ناو ببرێ.