بازاڕی "گۆڵدجینی" كه باره‌گاكه‌ی له له‌نده‌ن پایته‌تی به‌ریتانیایه، ئایفۆنی زێڕپۆشكراو به‌رهه‌م ده‌هێنێ، به‌ڵام داوای ناونووسینی كردووه، چونكه ده‌بێ به‌پێی داوا دروستی بكات.
هه‌ر كه‌سێك هه‌واداری ئایفۆنه و عاشقی زێڕیشه، له ئێسته‌وه پێش ئه‌وه‌ی ئایفۆن 8 بێت، ده‌توانێ له‌وێ داوای بكات، له واده‌ی بڵاوبوونه‌ویه ئایفۆن به فه‌رمی له‌لایه‌ن ئه‌پڵه‌وه، ده‌توانێ ئایفۆنێكی زێڕپۆشكرای عه‌یار 24ی له‌و بازاڕه ده‌ست بكه‌وێ.
ئه‌وانه‌ی حه‌زیان له تایبه‌تمه‌ندیی زۆرتره و كێشه‌ی پاره‌یان نییه، ده‌توانن داوای زێڕی سپی بكه‌ن یان به ئه‌ڵمان زیاتر بیڕازێننه‌وه، كۆمپانیاكه هه‌مووی ده‌كات.
كۆمپانیای ئه‌پڵ به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ڕای گه‌یاند كه ڕۆژی سێشه‌می داهاتوو (12ی سێپتێمبه‌ر) به‌رهه‌مه نوێیه‌كانی ده‌خاته بازاڕه‌وه، ئه‌وه‌ی له هه‌مووی زیاتر جێی بایه‌خی هه‌وادارانیه‌تی، بریتییه له ئایفۆن8.
ئه‌وانه‌ش كه نایانه‌وێ مۆبایله‌كه‌یان زێڕ بێت، به‌ڵاح حه‌ز ده‌كه‌ن كه‌ڤه‌رێكی تایبه‌تی پێوه بكه‌ن، كۆمپانیاكه كه‌ڤه‌ری زێڕپۆشكراوی عه‌یار 18شی دیزاین كردووه.
نرخی هه‌ر مۆبایلێك به‌پێی تایبه‌تمه‌ندیی زێڕ و عه‌یاره‌كه‌ی ده‌گۆڕێ و له 39 هه‌زار دۆلاره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و هه‌شیانه كه زۆر تایبه‌ته و پڕ كراوه له نقێمی ئه‌ڵماس، ده‌گاته نزیكی 18 ملیۆن دۆلار.