له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی پرۆسه‌ی ئازادكردنی مووسل تاكو ئه‌مڕۆ، شه‌پۆلێكی فراوانی دانیشتوانی مووسل و ده‌وروبه‌ری روویان له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردووه و به‌ره‌و كه‌مپه‌كان ره‌وانه‌كراون.
سنور نادر بەرپرسی تەندروستی لە كەمپی خازر بۆ وشە رایگه‌یاند" ئەمڕۆ لە كاتژمێر 2ی پاش نیوەڕۆوە هەر فریای چارەسەر و فریاكەوتنی خێرا بووینە بۆ كەسانی بەتەمەن و ئافرەتی دووگیان و منداڵی ساوا، ئه‌ویش به‌هۆی شه‌پۆلێكی زۆری هاتنی ئاوارهوهیه ".
ئەم پزیشكە دەڵێت " ئەگەر ووڵاتانی جیهان زوو فریا نەكەون، دوور نییه كارەساتی مرۆیی لە كەمپەكان رووبدات، چونكه تەنها حكوومەتی هەرێم و چەند ڕێكخراوێكی خێرخوازی فریای ئەم هەموو ئاوارە ناكەون ئەگەر هاریكاریەكی نێودەوڵەتی نەبێت ".
ئەم پزیشكە ئاشكرای دەكات پێشبی دەكرێت لەماوەی 10 ڕۆژی داهاتوو 50 بۆ 70 هەزار ئاوارە بگاتە هەرێمی كوردستان، بۆیە ئێمە ناتوانین 24 كاتژمێر كار بكەین پێویستمان بە چەندین تیمی تر هەیە ئەمڕۆ 13 كاتژمێر كارمان كردوە بێ وەستان.
هۆشه‌نگ محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌نته‌ری هاوبه‌شی قه‌یرانه‌كان به ماڵپه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندوه له وه‌ته‌ی كه ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵ له رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌م ده‌ستیپێكردووه، نۆ هه‌زار كه‌س له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری موسڵ به‌تایبه‌تی له قه‌زا و ناحیه و گونده‌كانی باكوور، رۆژهه‌ڵات و باشووری موسڵ بۆ هه‌رێمی كوردستان ئاواره بوونه.
گوتیشی 80% ئاواره‌كانی ئه‌م دوو هه‌فته‌یه بۆ پارێزگای هه‌ولێر ئاواره بوونه و له كه‌مپه‌كانی دیبه‌گه و حه‌سه‌ن شام نیشته‌جێكراون و 20% دیكه‌شی له كه‌مپی زهلیكان له دهۆك نیشته‌جێكراون.
له باره‌ی چۆنییه‌تی هاتنی ئه‌و ئاوارانه بۆ سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه و گواستنه‌وه‌یان بۆ كه‌مپی ئاواره‌كان، هۆشه‌نگ محه‌مه‌د رایگه‌یاند خه‌ڵكی ناوچه‌كانی شه‌ڕ له میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقیه‌كان به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت خۆیان ده‌گه‌یه‌نن به سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه و له پشت سه‌نگه‌ره‌كانه‌وه به هاوكاری وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراقی ده‌گوازرێنه‌وه بۆ ناو ئه‌و كه‌مپانه‌ی بۆیان دیاریكراوه.
وشە / رامیار جواد