ماڵپه‌ڕێك كه له سلێمانی وه‌شانی خۆی ده‌كات، ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، نووسینگه‌ی لاهور شێخ جه‌نگی له‌سه‌ر ڕاپۆرتێك هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردوون.
خه‌ڵه‌ف غه‌فوور كه خاوه‌نی ماڵپه‌ڕێكی ئه‌لیكترۆنییه له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "ئەحمەد فاتیح بەڕێوەبەری نووسینگەی بەڕێز لاهور شێخ جەنگی هەڕەشەی لە هەواڵسازێکی مەوداپرێس کردووە. هەموو لایەک ئاگادار دەکەمەوە کەوا پارستنی گیانی ستافی مەوداپرێس لە ئەستۆی دەزگای دژە تیرۆرە و سبەینێ داوای یاسایی لەسەر بەڕێزیان تۆمار دەکەین".
"وشه" بهدواداچوونیۆ بۆ ئه‌و پۆسته كرد و زانی، به‌هۆی هه‌واڵێكه‌وه بووه له ژێر ناونیشانی: "دەنگۆیەک لەبارەی لاهور تاڵەبانی رەت دەکرێتەوە" له‌سه‌ر ئه‌و بانگه‌شه‌ی ڕیفراندۆمه بوو كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له شاری سلێمانی هه‌ڵواسرابوون، تێیدا وێنه‌ی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له ژێر ئاڵای كوردستاندا، به‌رامبه‌ر حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و نووری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو بوو، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك هه‌موویان لێكرانهوه.
ئه‌و ماڵپه‌ڕه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ده‌نگۆیه‌كیان بیستووه كه به بڕیاری لاهوور شێخ جه‌نگی لێكرابووبنهوه و هه‌ر خۆشیان ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیه‌یان له ماڵپه‌ڕه‌كه بڵاو كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌پێی به‌دواداچوونی "وشه" ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نگۆكه كراوه به هه‌واڵ، هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه.