ژنێكی به‌ریتانی به مه‌به‌ستی دانانی برژانگی ده‌ستكردی تاڵ، سه‌ردانی یه‌كێك له ئارایشتگه‌كانی كرد و ده‌ستی به ئه‌نجامدانی كاره‌كه كرد، به‌ڵام له جیاتی درێژبوونی برژانگی، ئه‌وانه‌ی خۆیشی له ده‌ست دا.
هه‌موو ژنێك خه‌ون به‌وه ده‌بینێت ببێته خاوه‌نی برژانگێكی درێژ و پڕ، له‌به‌ر ئه‌مه‌ش هه‌موو ڕێگه‌كانی ده‌ركه‌وتنی برژانگ به‌و شێوه‌یه تاقی ده‌كه‌نه‌وه، هه‌ندێكیان سه‌ركه‌وتنێكی كاتی به‌ده‌ست ده‌هێنن و هه‌ندێكیان وه‌ك ئه‌و ژنه‌یان لێ به‌سه‌ر دێت.
"ئیما ده‌نگال" شاره‌زا و پسپۆڕی بواری مه‌كیاجكردن، له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك ئه‌م وێنانه‌ی هه‌ڵوه‌رینی برژانگی بڵاو كرده‌وه، داوای له ژنان كرد، پێش بڕیاردان له دانانی برژانگی ده‌ستكرد، پشكنینی تایبه‌ت بۆ خۆیان بكه‌ن، چونكه شاره‌زایانی بواری مه‌كیاج ناتوانن بۆیان ده‌ربكه‌وێت ئه‌م كه‌سه‌ی له ژێر ده‌ستیانه برژانگی ده‌ستكردی بۆ گونجاوه یان نا.
ئه‌وه‌ی له وێنه‌كاندا دیاره، برژانگی ژنێكه كه چووه بۆ لای ئیما تا برژانگی ده‌ستكردی بۆ دابنێت له ڕۆژی له‌دایكبوونه‌كه‌یدا، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاگادار نه‌بووه چاوی تووشی چه‌ند هه‌وكردنێك بووه، ته‌واوی برژانگه‌كانی به ده‌رمانه‌كه له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا ده‌وه‌رێت و چیتر وه‌ك پێشتری لێ نایه‌ته‌وه.