چۆن قوتابخانه‌ لای منداڵه‌كات شیرین ده‌كه‌یت؟

:: AM:11:52:09/09/2017 ‌

له‌گه‌ڵ هاتنه‌وه‌ی قوتابخانه‌، منداڵه‌كان نكۆڵی و پێداگیرییه‌كی زۆر له‌ چوونیان بۆ قوتابخانه‌ ده‌كه‌ن، چونكه‌ له‌سه‌ر پشووی ماڵه‌وه‌ ڕاهاتوون و نایانه‌وێت كۆتا به‌ پشووه‌كه‌یان بهێنن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قوتابخانه‌ش گرنگترین خاڵی په‌روه‌رده‌ی منداڵه‌، ناتوانی ڕێی بده‌یت به‌سه‌ر نه‌چوونه‌كه‌یدا زاڵ بێت و به‌ هه‌ر ڕێیه‌ك بووه‌ ده‌ینێریته‌ قوتابخانه‌.

بۆ ئه‌وه‌ی قوتابخانه‌ لای منداڵه‌كه‌ت شیریرن بكه‌یت و به‌ پێی خۆی بڕوات و داوات لێ بكات به‌یانیان به‌ زووترین كات بیگه‌یه‌نیت، ئاگاداری ئه‌م چه‌ند ڕه‌فتاره‌ت به‌ له‌ كاتی نزیكبوونه‌وه‌ و ده‌ستپێكردنی خوێندن:

- بێتاقه‌تی مه‌كه‌ و به‌ تووڕه‌یی مه‌یبه‌.

- ڕایمه‌كێشه‌ بۆ قوتابخانه‌، با هه‌ست نه‌كات كورسی و كه‌لوپه‌لی بێ گیانه‌.

- به‌ ده‌نگی خۆت خه‌به‌ری بكه‌وه‌، هه‌رگیز سه‌عاتی بێداركردنه‌وه‌ له‌ ژوور سه‌ری دامه‌نێ.

- به‌ خۆی بڵێ داهاتووی دیاری بكات، نه‌ك ڕۆژانه‌ باسی ئه‌و داهاتووه‌ی بۆ بكه‌یت كه‌ تۆ ده‌ته‌وێت.

- له‌ ڕێی هاتنه‌وه‌یدا له‌ قوتابخانه‌ سزای هه‌ڵه‌كانی مه‌ده‌.

- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نووسینه‌كانی به‌ خێرایی نووسی و ناشیرین ده‌رچوون، كاغه‌زه‌كانی بۆ مه‌دڕێنه‌ با وانه‌كه‌ی له‌به‌رچاو نه‌كه‌وێت، ماندووبوونی به‌ هه‌ده‌ر مه‌ده‌.

- باوه‌ڕ به‌و قسانه‌ی بكه‌ كه‌ له‌ دوای قوتابخانه‌ بۆت ده‌كات.

- تاكو ده‌چێته‌ زانكۆش، خواردنی ته‌ندروستی پێ بده‌ له‌ پێش ڕۆشتن.

- ئه‌و خواردنانه‌ی پێ مه‌ده‌ كه‌ حه‌زی لێ ناكات، به‌تایبه‌ت له‌ سه‌ره‌تای ساڵدا.

سه‌رچاوه‌/ سه‌یده‌تی




وشە - ڕێناس شابان