هاوكاری مرۆیی بۆ زیاتر لە ملیۆنێك ئاوارە هات

:: PM:10:46:03/11/2016 ‌
ئاژانسی ئەمریكا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی بەهاوكاری نەتەوە یەكگرتوەكان هەڵسا بە دابینكردنی كۆمەك و هاوكاری مرۆیی بۆ ئاوارەكانی عێراق لە هەرێمی كوردستان و چەند ناوچەیەكی تر.

نووسینگەی خۆراك بۆ ئاشتیی سەر بە ئاژانسی ئەمەریکایی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ دابینکردنی کۆبۆنی خۆراکی فریاگوزاری بۆ زیاتر لە ١.٢ ملیۆن ئاوارە لەعێراق خستە بواری جێبەجێكردنەوە.

 نووسینگەی ئەمەریکا بۆ کۆمەکی کارەساتی دەرەکی سەر بەئاژانسی ئەمەریکی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی پارەی بۆ کۆگا دابینکرد بۆ ئەوەی بتواندرێت کەلوپەلە گرنگەکانی تیادا کۆگا بکرێت لەپێش وادەی دابەشکردنیان لە ھەر یەکە لە دھۆک و ھەولێر و بەغدا، ھەروەھا 7800 مەتر چوارگۆشەی تر لە کۆگا لە ھەولێر و مووسڵ و سەلاحەدین بنیات دەنێت. 

دابین كردنی كۆمەك و یارمەتی ئەم ئاژانسە لەكاتێكدایە شەپۆڵی هاتنی ئاوارەكان لە كاتژمێر 3ی دوای نوەڕۆی ئەمڕۆ بۆ هەرێمی كوردستان دەستی پێكردوە و پێشبینی دەكرێت بە گووتەی ئەم ئاژانسە تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بەشێكی زۆر لەم كۆمەكانە بگاتە شاری هەولێر و دهۆك.

وشە / رامیار جواد


وشە - عه‌لی سدیق