پلانێكی نهێنی نیمار بۆ یانەی ریال مەدرید ئاشكرا دەبێت

:: PM:10:54:09/09/2017 ‌

رۆژنامەی (دەیلی ئێكسپرێس)ی ئینگلیزی پلانێكی نیمار دا سیلڤای ئەستێرەی بەڕازیلی و یانەی پاریس سان جێرمان فڕەنسی ئاشكرا كرد سەبارەت بە چوونی بۆ یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی.

رۆژنامەكە بڵاوی كردەوە: نیماری ئارەزووی ئەوەی هەبوو دوای جێهێشتنی یانەی بەرشەلۆنە روو لە یانەی ریال مەدرید بكات، بەڵام نەیدەتوانی هەمان سیناریۆی لویس فیگۆی ئەستێرەی پورتوگالی لە ساڵی 2000 دووبارە بكاتەوە، لەبەر ئەمە بڕیاریدا سەرەتا روو لە یانەی پاریس سان جێرمان بكات ئینجا دواتر بگەڕێتەوە خولی ئیسپانیا و لە ریزی یانەی شاهانە یاریی بكات.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشدا كە نیمار خۆی پێداگیری لە پێدانی پارەی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ بەرشەلۆنە كردبوو و تا دواتر گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید بكات بەتایبەت كە ئێستا خۆی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی لە یانەكەدا لە ئاوابووندایە.

رۆژنامە ئینگلیزییەكە جەختیشی كردەوە كە فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی ریال مەدرید ئاگاداری ئەو پلانەی نیمارە و دەیەوێ دوای رۆناڵدۆ ئەو ئەستێرەیەی بەڕازیل بكات بە ئەستێرەی یەكەمی یانەی شاهانە.

لای خۆشییەوە یانەی پاریس سان جێرمان ئامادە نابێت بە كەمتر لەو پارەیەی كە داویەتیە یانەی بەرشەلۆنە دەستبەرداری نیمار بێت كە بڕەكەی 222 ملیۆن یۆرۆیە، بەمشێوەیەش نیمار بەبەردێك دوو چۆلەكە دەكوژێت و هەم پلانەكە جێبەجێ دەكات و هەمیش دووجار ژمارەی پێوانەیی گرانترین یاریزانی جیهان تۆمار دەكات.





وشە - ئامانج ئه‌كره‌م