پێشمه‌رگه له جه‌نگى داعشدا، هه‌ر ته‌نیا شه‌ڕى چه‌كداره‌كانى ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه ناكات، رووبه‌ڕووى ئه‌و بۆمبه چێنراوانه‌ش ده‌بێته‌وه كه وه‌ك داعشێكى نوستوو له‌ژێر خاكدا خۆیان مه‌ڵاس داوه.
لیوا مه‌حموود كاكه‌یى فه‌رمانده‌ى یه‌كه‌ى ئه‌ندازه‌ى سه‌ربازى هێزه‌كانى پشتیوانى یه‌ك له هێزه‌كانى زێره‌ڤانى به"وشه"ى ڕاگه‌یاند، له سه‌ره‌تاى هێرشه‌كانى داعش و تا پێش ئه‌و هێرشانه‌ى له‌م دواییه‌دا ئه‌نجام دراون، 13 هه‌زار و 100 بۆمبى چێنراویان له‌و ناوچانه‌دا هه‌ڵگرتووه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌وه ئازاد كراونه‌ته‌وه.
به‌گوته‌ى كاكه‌یى، هه‌ر بۆمبێكى چێنراو له 10-12 كیلۆ نیتراتى ئه‌مۆنیا پێك هاتووه، ئه‌و ماده‌یه بنچینه‌ى پێكهاته‌كانى (تى ئێن تى)یه.
رێكخراوى تیرۆریستى داعش، به هه‌ستكردن به‌و راستییه‌ى ناتوانێت به‌رگرى له هیچ ناوچه‌یه‌كى داگیركراوى ژێرده‌ستى بكات، هه‌موو ئه‌و ناوچانه بۆمبڕێژ ده‌كات، ئه‌وه‌ش وه‌ك شاره‌زایانى سه‌ربازى ده‌ڵێن، بۆ سستكردنى پێشڕه‌وییه‌كانى پێشمه‌رگه و سوپا له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كى تر گه‌یاندنى زۆرترین زیانه به هێزه رزگاركه‌ره‌كان.
له 17ى تشرینى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ كه یه‌كه‌م هه‌نگاوى ئۆپه‌راسیۆنى ئازادكردنى مووسڵ له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ده‌ستى پێ كرد، تا ئێسته رووبه‌رێكى به‌رفره‌وان له ناوچه‌كانى ژێر ده‌ستى داعش ئازاد كراون، ئه‌وه‌ش ئه‌ركێكى تر بۆ یه‌كه‌كانى ئه‌ندازه‌ى تایبه‌ت به هه‌ڵگرتنه‌وه‌ى بۆمبه چێنراوه‌كان دێنێته پێش.
فه‌رمانده‌كه‌ى یه‌كه‌ى ئه‌ندازه ده‌ڵێ، "له ته‌لوه‌رد، ئه‌بزه‌خى گوێڕ، سه‌ده و زه‌رتك نزیكه‌ى 360 بۆمبى چێنراومان پووچه‌ڵ كردووه‌ته‌وه، ناوچه‌كه زۆر به‌رفره‌وانه و ناتوانێت وا به زوویى پاك بكرێته‌وه".
ئێسته تیمه‌كانى ده‌زگه‌ى مین به‌هاوكارى چه‌ند ڕێكخراوێكى نێوده‌وڵه‌تى و چه‌ند خۆبه‌خشێك و تیمى ئه‌ندازه‌یى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به خستنه مه‌ترسى گیانى خۆیان، خه‌ریكى كۆكردنه‌وه‌ى بۆمبه چێنراوه‌كانن كه پێشمه‌رگه به داعشه نوستووه‌كانیان ناو ده‌به‌ن.
نه‌قیب سابیر سه‌عید هه‌ركى پێشمه‌رگه‌یه‌كى خۆبه‌خشه و له راهێنانێكى هێزه بیانییه‌كان فێرى هه‌ڵگرتنه‌وه‌ى بۆمبه‌كانى داعش بووه و له‌گه‌ڵ دوو له هاوڕێ پێشمه‌رگه‌كانى، به پلایسێكى ئاسایى سه‌رقاڵى پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى بۆمبه‌كانه.
ئه‌و به"وشه" ده‌ڵێ، "دواى راهێنانه‌كه، پلایسێكم كڕى و به‌بێ جلوبه‌رگى تایبه‌ت به هه‌ڵگرتنه‌وه‌ى بۆمب، بۆمبه چێنراوه‌كان هه‌ڵده‌گرمه‌وه، ده‌زانم مه‌ترسیداره، به‌ڵام ئێمه پێشمه‌رگه‌ین، به گیانى خۆم پارێزگارى له هاوسه‌نگه‌ره‌كانم ده‌كه‌م".
هه‌ركى ئاماژه‌ی دا، "ژماره‌یه‌كى زۆر بۆمبى چێنراوم پووچه‌ڵ كردووه‌ته‌وه، رۆژ هه‌بووه زیاتر له 10 بۆمبم هه‌ڵگرتووه‌ته‌وه".
زیاتر ده‌ڵێ، "بۆمب هه‌بووه ماده‌ى كیمیایى تێدا بووه، هێزه‌كانى هاوپه‌یمانانمان ئاگه‌دار كردووه‌ته‌وه و ئه‌وان پووچه‌ڵیان كردووه‌ته‌وه و بردوویانه، به‌ڵام دواتر هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر بۆمبه‌كه پێ نه‌داوین".
جگه له پێشمه‌رگه خۆبه‌خشه‌كان، ده‌زگه‌ى كاروبارى مین به‌هاوكارى چه‌ند ڕێكخراوێكى بیانى سه‌رقاڵى هه‌ڵگرتنه‌وه‌ى بۆمبه چێنراوه‌كانى داعشه، ده‌زگه‌كه تا ئێسته 131 كارمه‌ندى پیشه‌وه‌ری شه‌هید و بریندار بووه.
به‌گوێره‌ى ئامارێكى ده‌زگه‌ى گشتیى كاروبارى مین، تا ئێسته هه‌شت هه‌زار و 700 بۆمبى چێنراویان پووچه‌ڵ كردووه‌ته‌وه. ده‌زگه‌كه له رێگه‌ى پێنج تیمى سه‌ره‌كییه‌وه له ته‌واوى میحوه‌ره‌كاندا ئاماده‌یى هه‌یه.
نه‌قیب سابیر باس له شێوه‌ى بۆمبه چێنراوه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێ، "چه‌كدارانى داعش هه‌موو شتێكیان بۆمبڕێژ كردووه، ته‌نانه‌ت بۆڕى ئاوى خواردنه‌وه‌یان بۆمبڕێژ كردووه به‌جۆرێك كه هه‌ر كاتێك ده‌ستى بۆ ببه‌یت، ده‌ته‌قێته‌وه".
سه‌ره‌تاى هه‌ڵمه‌ته‌كانى پێشمه‌رگه بۆ سه‌ر داعش، رووبه‌ڕووى ئه‌سته‌مى بۆمبه چێنراوه‌كان بوونه‌وه، دواتر زانیاریى ورد له‌باره‌ى بۆمبه چێنراوه‌كان ده‌ست كه‌وتن، ئیتر هێزه‌كانى پێشمه‌رگه توانییان شوێنى داعشه نوستووه‌كانیش هه‌ڵبگرن.
ڕێبوار سه‌رهه‌د پێشمه‌رگه‌یه‌كى ته‌مه‌ن 29 ساڵ، ئه‌و له‌كاتى ئازادكردنى شارۆكه‌ى مه‌خموور و داگرتنى ئاڵاى داعش له‌سه‌ر سایلۆى شاره‌كه بۆمبێكى پێدا ته‌قییه‌وه و بریندار بوو.
ئه‌و به"وشه"ی گوت، "له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كم پێشبڕكێمان بوو بۆ زووتر گه‌یشتن به ئاڵاكه‌ى داعش و داگرتنى، له پڕ كه‌وتم و كاتێك له نه‌خۆشخانه به ئاگا هاتمه‌وه، زانیم بۆمبێكى چێنراوم پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه". به‌گوته‌ى رێبوار، ئه‌و ئاڵایه‌ى داعش كه ده‌ستى بۆ بردووه، بۆمبڕێژكراو بووه.
بۆمبه‌كانى داعش زۆر و فره‌شێوه‌ن، هه‌ر مه‌نجه‌ڵێك، ده‌رگه‌یه‌ك، بلۆكێكى هه‌ڵكه‌ندراو، قورئانى ناو ره‌فه‌یه‌ك، كانتۆرى ناو ماڵێك، مه‌ترسى بۆمبڕێژكردنى هه‌یه، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات به‌رده‌وام هۆشدارى به هێزه‌كانى پێشمه‌رگه بدرێت كه به وریایییه‌كى زۆره‌وه ده‌ست بۆ هه‌ر كه‌لوپه‌لێك ببه‌ن.