سووده‌كانی ڕۆنی خه‌رده‌ل بۆ پێستی ده‌موچاو، ڕۆنی خه‌رده‌ل له ناو ڕووه‌كێكی ڕه‌نگ زه‌رد ده‌رده‌ھێنرێت، ده‌توانرێت بۆ بواری ته‌ندروستی و بواری جوانكاری پێست و قژ به‌كار بێنرێت، به‌ھۆی ده‌وڵمه‌ندی ڕۆنی خه‌رده‌ل به توخم و پێكھاته ناوازه‌كان، كۆمه‌ڵێك سوودی ھه‌یه بۆ ته‌ندروستی پێست و قژ.
سووده‌كانی ڕۆنی خه‌رده‌ل بۆ بواری جوانكاری رووخسار:
نیشانه‌كانی چرچولۆچی دوا ده‌خات، بۆیه ده‌كرێت ڕۆژانه به‌م ڕۆنه ڕووخسارتان چه‌ور بكه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی پێستێكی جوان، په‌ڵه تۆخه‌كانی سه‌ر ڕووخسار كاڵ ده‌كاته‌وه و یارمه‌تی سپیكردنه‌وه‌ی ده‌دات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌توانن ماسكێكی تایبه‌تی پێ ئاماده بكه‌ن، كه بریتییه له كه‌وچكێك ئارد و بڕێك ماست و چه‌ند دڵۆپێك له‌م ڕۆنه، بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌ك بیێڵنه‌وه، دواتر به ئاو بیشۆن.
ئه‌م ڕۆنه له بری كرێمی دژه ڕۆژه، به‌ھۆی ئه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له ڤیتامین E تێدایه، ئه‌گه‌ر به‌م ڕۆنه پێستان بشێلن بریقه‌ییه‌كه‌ی زیاد ده‌كات، له ئه‌نجامی چالاككردنی سوڕی خوێنی ده‌موچاو، به دژه ھه‌وكردن داده‌نرێت و چاره‌سه‌ری كوونی بچووك و زیبكه‌ی وشك ده‌كات، لێوه‌كان له قڵیشان ده‌پارێزێت و شێداری پێ ده‌به‌خشێت.