هه‌موو ژنێك چه‌ند ماسكێكی سروشتی و كیمیایی له ڕووخساریدا تاقی ده‌كاته‌وه، به‌ڵام له دوای زانینی سووده‌كانی ئه‌م گیراوه‌یه، به‌رده‌وام به‌كاری ده‌هێنێت.
هه‌ندێك له ژنان دوای ماندووبوون و گه‌شتكردن پێستیان تووشی سووتان، زیپكه و په‌ڵه ده‌بێت، به دوای باشترین چاره‌سه‌ر و ده‌رماندا ده‌گه‌ڕێن تا زوو پێستی ڕووخساریان وه‌ك خۆی لێبێته‌وه و سروشتی بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش گیراوه‌ی سپێنه‌ی هێلكه و نیشاسته باشترین هه‌ڵبژاردن ده‌بێت.
پێداویستییه‌كان: دوو كه‌وچك نیشاسته و سپێنه‌ی یه‌ك هێلكه.
ئاماده‌كردنی: هه‌ردوو پێداویستییه‌كه تێكه‌ڵ بكه، بیده له ڕووخسارت (دوور بێت له چاو)، كه هه‌ستت كرد به ته‌واوه‌تی به ڕووخسارتدا وشك بووه‌ته‌وه، به ئاوی سارد بیشۆ.
چه‌ند جارێك له هه‌فته‌یه‌كدا ئه‌م كاره دووباره بكه‌وه و ئه‌م سوودانه‌ی ببینه:
- كه‌مكردنه‌وه‌ی مووی ڕووخسار.
- سپیكردنه‌وه‌ی پێست.
- كه‌مكردنه‌وه‌ی چه‌وری ڕووخسار.
- نه‌هێشتنی په‌ڵه و زیپكه‌ی رووخسار.
- چاره‌سه‌ری هه‌وكردن و ته‌واوی كێشه‌كانی ڕووخسار.
- پاككردنه‌وه‌ی پێست و له‌ناوبردنی خانه‌ی مردووی ناو كونیله‌كانی لووت.
- سافبوونی پێست و دواخستنی چرچبوون.