به‌رزبوونه‌وه‌ی كۆلیستڕۆڵ له خوێندا، یه‌كێكه له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی ره‌قبوونی خوێنبه‌ره‌كان كه جه‌ڵته‌ی دڵی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
ئه‌مانه‌ش هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی چه‌وری خوێنن:
یه‌كه‌م – خواردن: زۆر له خوارده‌مه‌نییه‌كان ڕێژه‌یه‌كی زۆر له چه‌ورییان تێدایه كه كۆلستڕۆڵی زیانبه‌خشه، ئه‌م چه‌ورییانه ده‌بنه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی كۆلیستڕۆڵ له خوێندا، ئه‌م جۆره چه‌ورییانه به ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر له‌ناو ئه‌و خوارده‌مه‌نییانه‌دایه كه سه‌رچاوه‌یان ئاژه‌ڵه، وه‌ك گۆشت و شیر‌و هێلكه و په‌نیر و كه‌ره و بابه‌تی تر.
دووه‌م - كێشی زیاد: سه‌ره‌ڕای كاریگه‌ری نه‌رێنی زیادبوونی كێشی جه‌سته له‌ناو ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا، ئه‌م زیادبوونه ده‌بێته هۆی زیادبوونی چه‌وری سیانی و كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ندێ له جۆره به‌سووده‌كانی كۆلیستڕۆڵ.
سێیه‌م - كه‌می چالاكی : كه‌می جووڵه و وه‌رزش نه‌كردن ده‌بێته هۆی زیادبوونی كۆلیستڕۆڵی زیانبه‌خش له خوێندا، یا وه‌ك چۆن ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی جۆری به‌سوود، بۆیه پێویسته وه‌رزش بكرێ و جووڵه‌مان زۆر بێت.
چواره‌م - ته‌مه‌ن: له دوای ته‌مه‌نی 20 ساڵییه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی خۆیی ڕێژه‌ی كۆلیستڕۆڵی ژن و پیاو به‌رز ده‌بێته‌وه، له دوای ته‌مه‌نی 50 ساڵی له پیاواندا به‌رزتر ده‌بێته‌وه، به‌ڵام له ژناندا ئاسته‌كه‌ی به نزمی ده‌مێنێته‌وه، تا ته‌مه‌نی بێ ئومێدی ئیتر له‌و ته‌مه‌نه‌وه وه‌ك پیاوی لێ دێته‌وه.
پێنجه‌م - ته‌ندروستی خراپ: تووشبوون به‌هه‌ندێ نه‌خۆشی وه‌ك شه‌كره، ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی كۆلیستڕۆڵ له خوێندا، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته هه‌میشه ساڵانه پشكنینی پزیشكی ئه‌نجام بده‌ین و ئاگامان له حاڵه‌تی ته‌ندروستی دڵمان بێت.
شه‌شه‌م - جگه‌ره‌كێشان و خواردنه‌وه‌ی كهوول: ئه‌گه‌رچی جگه‌ره نابێته هۆی زیادبوونی جۆره‌كانی كۆلیستڕۆڵی زیانبه‌خش، به‌ڵام ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی جۆره به‌سووده‌كانی و خوێنبه‌ره‌كان ره‌ق ده‌بن، خواردنه‌وه كهوولییه‌كانیش هۆكارن بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی چه‌وری له خوێندا كه به‌رپرسه له به‌رزكردنه‌وه‌ی كۆڵستڕۆڵ له جه‌سته‌دا.