سوپای توركیا، دوای ڕوودانی تەقینەوەكەی دوێنێ یەكشەم، 417 كەس بە تۆمەتی پەكەكە دەگرێ.
سوپای توركیا لە بەیاننامەیەكدا ڕای دەگەیەنێ كە دوای تەقینەوەكەی كە بووە هۆی كوشتنی 18 سەربازی توركیا، هەڵمەتێكی گرتنیان ئەنجام داوە و تێیدا 417 كەسیان بە تۆمەتی ئەندامبوون لە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) گرتووە.
دوێنێ یەكشەم، لەو ناوچەیەی بنكەی پۆلیسی "دوراك"ی لێیە لە شارۆكەی شەمزینانی هەكاری، لە رێگەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوەوە، تەقینەوەیەك ئەنجام درا و تێیدا دەیان سەربازی توركیا بوونە قوربانی و ئەو هێزانەش ئەنجامدانی ئەو كردەوەیەیان خستە پاڵ پەكەكە.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە: هێزەكانی سوپای توركیا، دوای ئەوەی لە ڕێگەی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانەوە چالاكیی پەكەكەمان كەم كردووەتەوە، هەوڵ دەدەن پەنا بۆ كاری تیرۆریستی ببەن.
بەپێی ئەو ئامارانەی سوپای توركیا بڵاوی كردووەتەوە، لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، 88 جەندرمە كوژراون و 152ی تریش بریندار بوون.
وشە/ شەفەق نیوز، كوردۆ شابان