بەهۆی ڕووخانی ماڵێكەوە لە گەڕەكی ئەلبانی شارەدێی بەكرەجۆی سەر بە شاری سلێمانی، منداڵێك گیان لەدەست دەدات و منداڵێكی تریش بریندار دەبێت.
ئیبراهیم ئەنجوومەن، ئەنجوومەنی گەڕەكی ئەلبانی سەر بە شارەدێی بەكرەجۆ، ئەمڕۆ یەكشەم بە "وشە"ی ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لەو گەڕەكە ئیش لە ماڵێك كراوە، دواتر رووخاوە و زەرەری گیانی لێ كەوتووەتەوە.
زیاتر گوتی، لە كاتی ئیشكردن لەو ماڵە كە قوڕ بووە و كۆنكرێت نەبووە، ڕووخاوە و منداڵێكی كچی چوار ساڵان بە ناوی "هانیا هەردی" كە باوكی پێشمەرگەیە، گیانی لەدەست داوە و لەگەڵ ئەویش منداڵێكی تر بریندار بووە.
ئەنجوومەنی ئاماژەی كرد كە هۆكاری ڕووخانی ئەو ماڵە ئەوە بووە ئەو خانووانە بێ تاپۆن و بە بەردەوامی ئیشیان تێدا دەكرێت.
هاووڵاتییەكی نزیك لەو ماڵە گوتی، لە كاتی ڕووخانی ئەو ماڵە دوو كەس بوون بەژێرە و دواتر بە هاوكاری هاووڵاتییان و هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش لەژێر دار و بەردا دەرهێنراون و ئەو منداڵەش گیانی لە دەست داوە.
سلێمانی/ هۆشیار عەلی