هونه‌رمه‌ندی ده‌نگ خۆشی كورد "نازدار" له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێی دوای دابڕانێكی زۆر له چاوی كامێرا‌كان بڵاو كرده‌وه و هه‌وادارانی دڵخۆشبوونه به ده‌ركه‌وتنه‌كه‌ی.
وه‌ك له وێنه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت نازدار جلێكی كوردی له‌به‌ردایه و چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێی گرتووه، به وێنه‌كانی هه‌وادارانی سه‌رسام بوونه به جوانی و سه‌رنج ڕاكێشییهكهی، له‌گه‌ڵ بوونی ته‌مه‌نێك جوانییه‌كه‌ی له ده‌ست نه‌داوه.
شایه‌نی باسه نازدار له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا به سه‌ردانێكی له‌ناكاو بۆ پاڵپشتیی پڕۆسه‌ی ڕیفراندۆم گه‌ڕایه‌وه بۆ كوردستان، چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێسته له ئاهه‌نگێكی جه‌ماوه‌ریدا كۆنسێرتێكی ساز كرد له شاری دهۆك، له ئێسته‌دا له شاری هه‌ولێره.
نازدار له ساڵی 1987 له باكوری كوردستان له‌دایك بووه، خاوه‌نی چه‌ندین كلیپه و ماوه‌یه‌كه كاری نوێی نییه و بێ ده‌نگه، هاوسه‌رگیری كردووه و له وڵاتی ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا ده‌ژی. نازدار به‌وه ناسراوه كه‌متر حه‌زی له ده‌ركه‌وتنه له ڕاگه‌یاندنه‌كان، بۆیه كه‌مترین زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و خانمه هونه‌رمه‌نده هه‌یه.